یەکەم فێستیڤاڵی ڕێزگرتن لە بلیمەتەکانی مۆسیقای ئێران لەشاری مەریوان بەڕێوە چوو.
بەرپرسی گومرگی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند: پتر لە ٢١٨ ملوێن دۆلار لە گومرگەکانی ئەم پارێزگایەوە ھەناردە کراوە.
پێش نوێژی هەینی و زانایانی بەناوبانگی ئەهلی سوننەی کوردستان لە لێدوانێکدا سووکایەتی بە قورئان لە سویدیان ئیدانە کرد و سووتاندنی قورئانیان نیشانەی پیلانی ئیسلام فۆبیا وەسف کرد
جێگری کاروباری بازرگانی پارێزگای کوردستان وتی: لە 3 مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا 218 ملیۆن و 540 هەزار و 297 دۆلار کاڵا لە ڕێگای سنوورەکانی پارێزگاوە هەناردەی دەرەوەی ئێران کراوە
یەکەمین کۆنگرەی بەرزڕاگرتنی یادی مەحمودخانی دزڵی لە سەوڵئاوا بەڕێوەچوو
وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند پارێزگای کوردستان لەو بابەتە گرینگانەی وەزارەتخانەکەمان دێتە ئەژمار بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەو بابەتی کلتووری.
پارێزگاری کوردستانی ئێران دوێنێ لە میانەی کۆڕبەندی سەرمایەنانەوەی ٢٠٢٣ی سلێمانی ڕایگەیاند: ناوەندە دەرمانییەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران ئامادەی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی پزشکین بە ھەرێمی کوردستانی عێراق.
پارێزگاری کوردستان لە (رۆژئاوای ئێران) ڕایگەیاند: ئەم پارێزگایە توانای تایبەتی هەیە لە بواری کشتوکاڵدا، بۆ گەشەپێدانیشی، ئامادەین بۆ کشت و کاڵی واوەسنووری لە شاری سلێمانیش.
پارێزگاری کوردستانی ئێران ڕایگەیاند کە قەبارەی بازرگانیی سنووری نێوان ئەم پارێزگایە و هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی هەشت ملیار دۆلار بووە.
سنە ناوەندی پیشەی دەستی و بە تایبەت دروست کردنی تاوڵەیە