کۆتایی هاتنی فێستیڤاڵی خەڵاتی قەڵەمی هەژار
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i439258-کۆتایی_هاتنی_فێستیڤاڵی_خەڵاتی_قەڵەمی_هەژار
یەکەم خولی فێستیڤاڵی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئێوارەی پێنجشەممە بە ناساندن و خەڵات کردنی براوەکان و باشترین بەرهەمەکان، لە زانکۆی کوردستان کۆتایی هات.
(last modified 2025-05-31T06:06:55+00:00 )
May 31, 2025 05:33 Asia/Tehran

یەکەم خولی فێستیڤاڵی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئێوارەی پێنجشەممە بە ناساندن و خەڵات کردنی براوەکان و باشترین بەرهەمەکان، لە زانکۆی کوردستان کۆتایی هات.

بە پێی دەنگی دەستەی داوەرانی یەکەم  فێستیڤاڵی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە بەشی ڕۆناندا "کەوتنی ئاسمانەکان" لە نووسینی "جەبار جەماڵ غەریب" لە هەولێرەوە، لە بەشی مێژوودا "بووژانەوەی کورد" لە نوسینی ئیسماعیل شەمس، لە فەلسەفەدا کۆی بەرهەمەکانی "محەممەد کەماڵ" نووسەری خەڵکی کوردستانی عێراق و نیشتەجێی ئۆسترالیا، لە بەشی کلتووری گشتیدا "فه‌رهه‌نگی زاره‌کی موکریان" لە نووسینی "سەلاحەدین پایانیانی" لە مەهابادەوە و لە بەشی جەماوەرناسیشدا کتێبی" فەرهەنگیی هۆز و ئەتنیی شار و گوندەکانی خۆراسانی باکوور" لە نووسینی "عەلی ڕەحمەتی" لە شاری بوجنووردی خۆراسانەوە ولە بواری ڕەخنەی ئەدەبیشدا کتێبی "تەشەیێن نەزمێ" لە نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران.