خۆڕاگری فەلەستین لە بەیاننامەگەلێکدا باسی تێکشکاندنی دوو تانکی مێرکاوای ئەرتەشی تڕۆڕی کرد لە ناوەندی ئودوگای جبالیا و ناوچەی خەزەنداری لە باکووری ڕۆژئاوای غەزە
وەزارەتی بەرگری سورویا ئەمڕۆ شەمە باسی کرد لە پەلاماری ڕژێمی زایونیستی بوسەر کۆگەی لێکۆڵینەوەی زانستی لە شاری سەفیرە لە دەڤەری باشووری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب.
ڤۆڵکێر تورک، بەرپرسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نزیکەی 70%ی شەهیدانی شەڕی غەززە ژن و منداڵن و دەڵێت: بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی جێگەی شەرمەزارییە.
خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ پاڵپشتی کردنی لوبنان و غەززە لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بەڕێوەچوو.
حەسەن فەزڵوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری لە پەرلەمانی لوبنان، وتی: پیلانی دوژمنی زایۆنیست کۆنتڕۆڵکردن و زاڵ بوون بەسەر باشووری ڕووباری لیتانی بوو، بەڵام خۆڕاگری لوبنان ئەم پیلانەی زایۆنیستیەکانی تێکشکاند
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لە بەیانننامەی ئەمڕۆ شەمەی خۆیدا ڕایگەیاند لە هێرشی بۆ سەر ئامانجێکی سەربازی زایۆنیستەکان لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو زەبرێکی قورسی لە ئەرتەشی تڕۆڕ وەشاندووە
سەرچاوە هەواڵییەکان باسی چەن هێرشی بە مووشەکی حیزبوڵڵای لوبنانیان کرد دژی ئامانجە گرنگ و هەستیارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها کوشتنی چەکدارێکی زایۆنی لە باشووری لوبنان
پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەزە هەروا بەردەامە و بە هۆیەوە ژومارێکی دیکە لە خەڵکی سیڤیل شەهید و بریندار بوونە
لاگرانی فەلەستینی لە هۆڵەند خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان ساز دا.
یەکێتی جیهانیی زانایانی ئایینیی موسڵمان داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد بێنە مەیدانەوە بۆ یارمەتیدانی گەلی فەلەستین لەهەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.