گەیشتنی دەیان سەربازی زایۆنی بە خاکی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i442750-گەیشتنی_دەیان_سەربازی_زایۆنی_بە_خاکی_سووریا
٥٠ ئەفسەر و سەربازی سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕژاونەتە نێو ناوچەگەلێکی باشووری سووریا.
(last modified 2025-11-11T11:11:06+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2025 13:23 Asia/Tehran
  • گەیشتنی دەیان سەربازی زایۆنی بە خاکی سووریا

٥٠ ئەفسەر و سەربازی سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕژاونەتە نێو ناوچەگەلێکی باشووری سووریا.

لە تازەترین دەسدرێژیی زایۆنییەکان بۆ سەر خاکی سووریا، هێزی سەربازیی ئەم ڕژێمە بە پشتیوانیی کۆپتەر و درۆنی جەنگی ڕژانە نێو شارۆچکەی "جەباتا خەشەب" لە پارێزگای قونەیتەرە. سوپای ڕژێمی زایۆنی پەلامارەکانی خۆی بۆ سەر ژێرخان و بنکە سەربازییەکانی سووریا تەواو تووند کردۆتەوە، تا ڕادەیەک کە لە ماوەی چەن مانگی رابردوودا چەندین جار بنکە سەربازییەکانی ئەم وڵاتەی بۆردومان کردووە.