-
پەلاماری سوپای زایۆنی بۆسەر باشوری سوریا
کانونی دوھەم 21, 2025 19:15سەرچاوە هەواڵییەکان رایانگەیاند، جم و جۆڵی چەکدارانی سوپای زایۆنی لەباشوری سوریا هەروا بەردەوامە.
-
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی رژیمی زایۆنی دەستی لەکارکێشایەوە
کانونی دوھەم 21, 2025 17:39"هالێڤی" سەرۆکی ئەرکانی سوپای رژیمی زایۆنی رایگەیاند، بەنیازە لە شەشەمی مارسی داهاتوو دەست لەکاربکێشێتەوە.
-
دۆزرانەوەی ٦٦ تەرمی شەهیدەکانی غەززە لە ژێر داروپەردودا
کانونی دوھەم 21, 2025 14:12ڕێکخراوی فریاکەوتنی غەززە هەواڵی دا کە سەرباری کەمبوونی تروتفاق ، ونەبوونی مەکینەی قورسی هەڵگرتنەوەی داروپەردوو، هێزەکانی فریاکەو بە ئیمکاناتی سەرەتایی کاری هەڵگرتنەوەی داروپەردویان دەسپێکرد.
-
ژنانی زیندانی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی زایۆنییەکان هێمایی خۆڕاگرین
کانونی دوھەم 21, 2025 09:34ژنە دیلە فەلەستینییەکان کە دوابەدوای ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی ئازاد کراون، غەززە بە هێمای بەرخۆدان و خۆڕاگری وەسف دەکەن و پەیامی ئەمەگداریی خۆیان بە خوێنە ڕژراوەکان لە ڕێگای ئازادی ڕاگەیاند.
-
دەرکەوتنی بەڵگەی یارمەتیی نەوتیی ئەردوغان بە ڕژێمی ئیسراییل
کانونی دوھەم 20, 2025 19:16نوێنەرێکی پەرلەمانی تورکیا ماوەیەک لەمەوبەر وێنەگەلێکی سەتەلایەتی و بەڵگەگەلێکی هەڵگری دەیتای دەریاوانی لە پەرلەمانی تورکیادا خستە بەردەست کە یارمەتیی نەوتی ئەم وڵاتە بە ڕژێمی زایۆنی دەسەلمێنێ.
-
ژماری شەهیدانی غەززە لە ٤٧ هەزار و بریندارانیش لە ١١١ هەزار تێپەڕی
کانونی دوھەم 20, 2025 18:22وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و٣٥ کەس.
-
وشداری حیزبوڵا سەبارەت بە قۆناغی تازەی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران
کانونی دوھەم 20, 2025 18:12نوێنەرێکی لوبنانی ڕایگەیاند کە پاشەکشەنەکردنی ڕژێمی زایۆنی لە خاکی لوبنان هەموو لوبنانییەکان ڕووبەڕووی قۆناغێکی تازە دەکاتەوە کە ناوی ئەو قۆناغە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریی ئیسراییل بە هەموو تواناوە و لە هەموو ڕێگا و شێوازێکی گونجاوە.
-
کۆمیسەری ئانڕوا: پاش ٤٧١ ڕۆژ دەنگی منداڵان دەبیستین لە غەززە
کانونی دوھەم 20, 2025 17:42کۆمیسەری ئانڕوا پێداگری کرد لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی ئاگربڕ و جێبەجێکرانی هەموو بڕگەکانی و ئەوەی بە هەنگاوێکی ڕێک و دروست زانی لە ئاراستەی ئاشتی و ئارامییەکی پاوەجێ بۆ هەمووان.
-
سەنعا: دوژمنان ناتوانن یەمەن شکست پێ بێنن
کانونی دوھەم 20, 2025 17:14ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وشداری دا بە سێ گۆشەی دەستدرێژکار ( ئەمریکا ، ئینگلیز و ڕژێمی زایۆنی) لەحاند هەر چەشنە دەستدرێژیکردنە سەر خاکی یەمەن و جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە ئەوانە توانای شکستپێهێنانی یەمەنیان نییە.
-
کاول بوونی ٩٢%ی ماڵەکانی غەززە
کانونی دوھەم 20, 2025 16:50نووسینگەی ڕێکخراوی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ٩٢%ی ماڵەکانی کەرتی غەززە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە ڕووخاون و یان زەبری قورسیان لێ کەوتووە .