-
پاپ خوازیاری کۆتایی دان بە " دڕندەکاری جەنگیی " بوو
تهمووز 20, 2025 15:01ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان دوای پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کلیسەی غەززە خوازیاری کۆتایی دان بە "دڕندەکاری سەرچاوە گرتوو لە شەڕ" بوو.
-
بەرزبوونەوەی جمووجوڵی سەربازی لە سنوورەکانی سووریا
تهمووز 20, 2025 14:20دیدەبانی مافی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتی دا هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە شێوەی بەربڵاولە گردوپەڕی سه نته ری قۆنەیتەرە سەقامگیر بوونە .
-
سەرچاوە فەلەستینیەکان : سوپای ئیسراییلی سەرقاڵی ڕۆخاندنی بە ئەنقەستی ماڵەکان لە کەرتی غەززە وڕۆخی خۆرئاواییە
تهمووز 20, 2025 09:39سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە گەڕەکی "ئەلزیتون" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی غەززە، هەڵمەتی ڕۆخانی بەربڵاوی ماڵە ئاوەدانەکان بە کەڵک وەرگرتن لە مادەی تەقەمەنیان دەسپێکردووە.
-
یەمەن: لە ڕۆژانی داهاتوو سەرسوڕمانێکی زۆرترلەدژی ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێوەیە
تهمووز 20, 2025 08:53ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پیداگرت کە یەمەن لە شەڕی دڕێژخایەن لە تەنیشت خۆڕاگری دادەبێت ولە ڕۆژانی داهاتوو سەرسوڕمان وزەبری قورس وگۆرچکبڕی زۆرتر لەدژی ڕژێمی زایۆنیستی لەڕێگاوەدەبێت.
-
درێژەی ئیدانەکردنی نێودەوڵەتی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕێکخراوی ڕادیو تەلەفیزیون
تهمووز 20, 2025 08:25ئادری ئازۆلای بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی فێرکاری ، زانستی و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان، یونسکۆ : من ئیدانەی کوشتنی نیما ڕەجەب پوور و مەعسومە عەزیمی دەکەم و داوای لێکۆڵینەوەی خێرا و ورد دەکەم. ئاماژەش بەوە دەکەم کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مڕۆڤ دۆستانە ، دەبێ ژێرخانە میدیاییەکان وەک شتێکی مەدەنی بپارێزرێت.
-
عێراقچی: بێتوو ئاگربەستەکە بشکێندرێت، ئێمە بۆ دواهاتەکانیی ، بە تەواویی وریا و ئامادەین
تهمووز 19, 2025 21:26وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئاگربەستی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنی جەختی لەوە کردەوە: هیچ ئاگربەستێک لەگەڵ ئەم ڕژیمە جێی متمانە نییە؛ چونکە ڕژێمی زایۆنی پێشینەیەکی زۆر خراپی هەیە
-
ژوماری شەهیدانی غەزە گەیشتە 58 هەزارو 765 کەس
تهمووز 19, 2025 14:26وەزارەتی تەندروستی فەلەستین باسی بەرز بوونەوەی ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی کرد لە کەرتی غەزە و ڕایگەیاند تا ئێستا 58 هەزار و حەوتسەد و شەست و پێنج فەلەستینی شەهید کراون .
-
ئێران: پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا مەحکووم دەکەین
تهمووز 18, 2025 20:47باڵوێز و نۆێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی کە ڕژێمی ئیسرائیل هەرگیز سزا نەدراوە لەبەر ئەو بنپێکردنە بەردەوام و پلانبۆداڕێژراوەی مافە نێودەوڵەتییەکان و بە پارێزراوییەکی تەواوە بەردەوام بووە لە کردەوە دەستدرێژکارانەکانی.
-
بەردەوامیی پەلاماردرانی ناوچە مەدەنییەکانی غەززە/ دەیان فەلەستینی دیکە شەهید بوون
تهمووز 18, 2025 13:47لە یەکەم کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، سوپای داگیرکەری زایۆنی شاڵاوێکی تازەی پەلاماری ئاسمانی، تۆپخانەیی و دەریایی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە دەست پێکردووە کە بە هۆیەوە دەیان کەسی مەدەنیی فەلەستینی شەهید و بریندار بوونە.
-
رەخنەی ئانرۆوا لە درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی
تهمووز 18, 2025 07:55کۆمیسێری گشتیی ئاژانسی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانرۆوا) رایگەیاند، ئەوەی وا لە غەززە ڕوو دەدا، بەواتای تیابردنی جیلێک و کێشەیەک لەبەردەم تەکوزیی جیهانییە.