گوێزرانەوەی کەشتیی حەنزەلە بۆ ئەشدوود پاش ڕفێندرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i440415-گوێزرانەوەی_کەشتیی_حەنزەلە_بۆ_ئەشدوود_پاش_ڕفێندرانی
کەشتیی حەنزەلە پاش دەستبەسەرداگیرانی لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، گوێزرایەوە بۆ بەندەری ئەشدوود.
(last modified 2025-07-27T13:56:07+00:00 )
ته‌مووز 27, 2025 17:27 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی کەشتیی حەنزەلە بۆ ئەشدوود پاش ڕفێندرانی

کەشتیی حەنزەلە پاش دەستبەسەرداگیرانی لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، گوێزرایەوە بۆ بەندەری ئەشدوود.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی پەلاماری کەشتیی حەنزەلەی سەر بە هاوپەیمانی کۆمەڵە کەشتییەکانی ناسراو بە ئازادییان دا کە ١٣ی ژولای لە ئیتالیاوە وەڕێکەوتبوو بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە. هێزی زایۆنی چوونە نێو کەشتییەکەوە و چالاکانی پشتیوانی فەلەستینیان گەمارۆدا و پاشان هەموو کامێراکانی تایبەت بە پەخشی راستەوخۆیان لە نێو کەشتییەکەوە کۆکردەوە و پەخشەکەیان بڕی. حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دەستبەسەرداگیرانی کەشتی فریاگوزاریی حەنزەلەی بە جەنایەتی تازەی تیرۆریستی و چەتەیی دەریایی وەسف کرد و ئەوەی بە بنپێکەری ئاشکرای ویژدان و ئیرادەی مرۆیی زانی. ئەم بزووتنەوەیە داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها هەموو ناوەند و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بە شەرمەزار کردنی ئەم جەنایەتە، ڕژێمی زایۆنی بخەنە بن گوشارەوە بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆ و سیاسەتی جینۆسایدی لە غەززە و سەرانی ئەم ڕژێمەیش لەبەر جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتی دادگەیی بکەن.