وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بێدەنگی دادگای لاهە و کۆمەڵگەی جیهانی لە بەرامبەر تاوانەکانی ئیسرائیل وتی: یەکێک لە هۆکارەکانی درێژەدان بە شەڕنانەوەکانی ئەم ڕژێمە هەستکردن بە دڵنیایی بێ سزابوونە .
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە هەژماری شەهیدانی پەلامارەکەی ئەرتەشی تڕۆر بۆ سەر کەرتی غەزە گەیشتووەتە 43 هەزار و 922 کەس .
خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان بۆ لاگری لە خەڵکی غەززە و لوبنان ئەمڕۆ بنکەی شراگا لە باکووری شاری داگیرکراوی عەکایان مووشەکباران کرد .
ئەندازیارێکی ئێرانی کە لە کومپانیای گوگڵ ئیشی دەکرد وازی لەکارهێنا
ڕێکخراوی کاروباری یەخسیران و ناوەندی یەخسیرانی فەلەستینی باسی درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی کرد لە زیندانی عوفر دژی زیندانیانی فەلەستینی بۆ وێنە ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونی و بێ وەری بوون لە خوراک و دەرمان .
سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیو تەلەفیزیونی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : : خەڵکی ئوروپا لە پووچ بوونی ڕژێمی زایۆنیستی تێگەیشتوون و هەموو جیهان شایەتی کەوتن و ڕووخاندنی ئەو ڕژێمە ساختەیەن
ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە دەسپێکی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر لوبنان تاکوو ئێستا ٢٤٤ پەناخوازی سوری، گیانیان لەدەست داوە.
مستەفا بەیرەم ، وەزیری کاری لوبنان بەئاماژە بە ڕاوێژکارییە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەس وتی کە ژمارێک لە بڕگە پێشنیارکراوەکان بۆ دامەزرانی ئەو ئاگربڕە، دژ بە یەکپارچەیی خاکی لوبنانە.
بەپێی ڕاپۆری میدیاکان و لە ڕەوتی شەڕ و پێکدادانەکان لە جەبالیا هەڵکەوتوو لەباکوری کەرتی غەززە، سی ئەفسەر و چەکداری زایۆنی کوژران.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، یەمەنییەکان، ئامانجگەلی سەربازی و سەرەکیی رژیمی زایۆنیان لە یافاو عەسقەلان هەڵکەوتوو لە فەلەستینی داگیرکراو بە خۆفڕ پێکاوە.