خۆپیشاندانی هەزاران کەس لە تلاڤیڤ دژی نەتانیاهۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i444667-خۆپیشاندانی_هەزاران_کەس_لە_تلاڤیڤ_دژی_نەتانیاهۆ
هەزاران کەس لە تلاڤیڤ خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد دژی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی. شەوی ڕابردوو هەزاران کەس لە تلاڤیڤ ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی کابینەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
(last modified 2026-02-15T12:23:57+00:00 )
شوبات 15, 2026 13:40 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی هەزاران کەس لە تلاڤیڤ دژی نەتانیاهۆ

هەزاران کەس لە تلاڤیڤ خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد دژی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی. شەوی ڕابردوو هەزاران کەس لە تلاڤیڤ ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی کابینەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.

بەشێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکەی دژ بە نەتانیاهۆ ڕایانگەیاند کە ئەمە خەباتیانە بۆ ئاسایش و گەڕاندنەوەی متمانە.
ناڕەزایەتی دەربڕینەکان دژ بە بنیامین نەتانیاهۆ لە چەند مانگی ڕابردوودا لە شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو بەردەوام بووە. ناڕازییان لە نەتانیاهۆ لە بنەماڵەی قوربانیانی شەڕ تا چالاکانی مەدەنی و نەیارانی سیاسی، حکومەتی نەتانیاهۆ تۆمەتبار دەکەن بە ناکارامەیی ئەمنی و پشتگوێخستنی بنەماڵە و کەسوکاری دەستبەسەرگیراوان و هەوڵدان بۆ پاراستنی دەسەڵاتی سیاسی.