چوونی سەربازانی زایۆنیستی بۆناو خاکی سوریا لەسای بێ دەنگ بوونی حكومەتی كاتیی جولانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444612-چوونی_سەربازانی_زایۆنیستی_بۆناو_خاکی_سوریا_لەسای_بێ_دەنگ_بوونی_حكومەتی_كاتیی_جولانی
دەیان سەربازی زایۆنی ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە بێدەنگی حکومەتی کاتیی جۆلانی، چوونەتە ناوچەگەلێك لە پارێزگای قونەیترەی سوریا .
(last modified 2026-02-12T12:41:18+00:00 )
شوبات 12, 2026 15:09 Asia/Tehran
  • چوونی سەربازانی زایۆنیستی بۆناو خاکی سوریا لەسای بێ دەنگ بوونی حكومەتی كاتیی جولانی

دەیان سەربازی زایۆنی ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە بێدەنگی حکومەتی کاتیی جۆلانی، چوونەتە ناوچەگەلێك لە پارێزگای قونەیترەی سوریا .

. میدیاکانی سوریا ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە لە درێژەی داگیرکردنی خاکی ئەم وڵاتە لە لایەن سوپای زایۆنیستی، هێزێکی  گەشتیی ئەم ڕژێمە کە لە زیاتر لە  شەست  سەرباز و  پازدە  ئۆتۆمبێل پێکهاتووە، چوونەتە گوندی "ئۆفانیە" لە باکووری پارێزگای قونەیترە .

. سەربازانی زایۆنی پێش چوونە ناو ئەم ناوچەیە، دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی ئەم گوندەیان  داخست و لە سەر ڕێگای ئەم گوندە بۆ شارۆچکەی جەبەتە ئەلخەشاب خاڵێکی پشکنینیان دانا. لە چەند حەوتە و چەند مانگی ڕابردوودا، هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری سووریا و بە تایبەت ناوچەکانی قونەیترە، بووەتە ڕووداوێکی ڕۆژانە و حکوومەتی کاتیی جۆلانیش لە بەرامبەر ئەم داگیرکارییە بێدەنگ بووە، پرسێک کە بووەتە هۆی نیگەرانی خەڵکی سووریا.