کۆمەیساریای باڵای پەناخوازانی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە کە پتر لە ملوێنێک سومالیایی ئاوارەن.
وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە سەرنجدانی بەرژەوەندییەکانی سووریا ئامادەی جێبەجێر کردنی بڕیارنامەکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە.
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن پێشوازیی لە کەم بوونەوەی ئاڵۆزی لە نێوان لایەنە تێکھەڵچووەکانی شەڕی یەمەن کردو وتی:چارەسەریی قەیرانی یەمەن پێویستی بە ڕێککەوتنێکی تۆکمەوتەواوترە.
ئەمریکاو ئینگلتەرا لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێش بە دەرچوونی بەیاننامەیەکی دژی ڕژێمی زایونی دەگرن لە مەڕ شەرمەزار کردنی ھێرشەکانی داگیرکەرانی زایونی بۆ سەر جەماوەری غەززە.
باڵوێزو جێگری نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە گۆڕانی کەشوهەوا قەیرانێکی هاوبەشی هەموو وڵاتانە، داخ و مەخابنی خۆی لە پابەندنەبوونی وڵاتانی پێشکەوتوو بە گۆڕانی کەشوهەوا دەربڕی.
«عەلی بەحرەینی» باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای ڕەخنەی توند لە ڕاپۆرتە بانگەشە بۆکراوەکەی ڕێپۆرتێری تایبەتی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران وریایی دا کە با لیژنەی مافی مرۆڤ واز لە ڕامیارکاری بێنێ.
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خزمەتگوزاریی شارستانی و فریاگوزاریی سوریا وێڕای ڕاگەیاندنی ئاوارەبوونی هەزاران خێزانی سووری، ڕەخنەی لە ئەدای ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت لە مەڕ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە.
سەرۆک کۆماری تورکیا نوێنەری ئەم وڵاتە لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاگەیاندنێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، لە بەر شوێنھاتەکانی شەڕو قەیران ڕادەی برسێتی لە وڵاتی سوریا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی بەدرێژایی دوانزە ساڵی رابردوو.
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی جیهانی لەبەر گرفتە یەک لە دوای یەکەکان، لەوانە گۆڕانی کەشوهەوا و شەڕی ئۆکرانیا بە ترسناک و جێگای مەخابن لێکدایەوە.