وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی «دهۆک» رایگەیاندووە، بەپێویستی دەزانن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دو حەوتە ھەتا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، ئەگینا بارودۆخی تەشەنای «ڤایرۆسی کۆرۆنا» زۆر خراپتر دەبێت.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی یەکەمی گەلاوێژ ژەمی دووھەمی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنای وەرگرت.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران گەییشتنی جێژنی قوربانی لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد.
ئەوە بۆ دووھەمین ساڵی بەردەوام، کۆرۆنا ڕێ و ڕەسمی حەججی بۆ موسڵمانان بەرتەسک کردووەتەوەو تەنیا ئەو زیارەتکارانە دەتوانن حەجج بکەن کە پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتبێت.
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا «ئەی، ئێف،سی» باسی ھەڵوەشانەوەی ئاھەنگی خەڵاتی ساڵانەی «ئەی ئێف سی» باشترینەکانی ئاسیای کردووە لە ساڵی ٢٠٢١ دا.
سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک داوای لە جەماوەری ژاپۆن کرد کە ترسیان لە بەرپاکرانی ئۆلەمپیک لەم وڵاتەدا نەبێ.
بەرپاکەرانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ڕایانگەیاندووە: لە تەواوی ئەو شوێنانەی یارییەکانیان تیادا بەڕێوە دەچێت ئامادە بوونی ھاندەران قەدەغە دەکرێت.
پسپۆڕانی کۆمپانیایەکی زانست بنەمای ئێرانی توانیویانە یەکەم «کیت»ی بەرەی تازەی پێزانینی کۆرۆنا بە توانایی ڕوونکردنەوەی ھاوکاتی بۆماوەیی و بازدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و ڕۆژئاوای ئاسیادا دیزاین و دروست بکەن.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی ژەمی یەکەمی پێکوتەی «کوڤ ئێران بەرەکەت»ی وەرگرت و جەختی کرد: دەبێ ئەم شاتنازییە نیشتیمانییە واتە بەرھەمھێنانی پێکوتەی ئێرانی بپارێزین.
سەرۆکی فەرھەنگستانی زانستە پزیشکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی وەشێندرانی نۆرەی یەکەمی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی کردووە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو.