-
پوتین: وەڵامی مووشەک، بە چەکی ئەتۆمی دەدەینەوە
ئهیلوول 26, 2024 08:06سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەیدا، شەرت و مەرجەکانی دەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی ڕاگەیاند.
-
حەماس خوازیاری سزادرانی بلینکێن بوو
ئهیلوول 26, 2024 07:06حەماس بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دەستێدابوونی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەبرسی ڕاگرتنی خەڵکی غەززەی شەرمەزار کرد.
-
عەراقچی: ئیسراییل ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پاڵپێوەنا بەرەو کارەسات
ئهیلوول 26, 2024 06:45سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە باروودۆخ لە لوبنان و ناوچەکە بە شێوەیەکی بێ وێنە جێینیگەرانییە، وشداری دا: ناوچەکە لە سەروبەندی کارەساتێکی تەواودایە و پشتیوانیی بێسنووری ئەمریکاو ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی، ئیسراییلی تەواو سەرەڕۆ کردووە بۆ ئەوەی بە بێ ترس جەنایەت ئەنجام بدات. ئەم پارێزراوبوونە ، هاوکات لەگەڵ بێدەنگەکردنی ئەنجومەنی ئاسایش، ناوچەکەی بەرەو کارەساتێکی تەواو پاڵ پێوە ناوە.
-
هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر بەندەری ئەیلات
ئهیلوول 26, 2024 06:37خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق بە سێ درۆنی جەنگی هێرشی کردە سەر بەندەری ئەیلات لە فەلەستینی داگیرکراو.
-
دەنگدانەوەی بەربڵاوی گوتاری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میدیا جیهانیەکان دا
ئهیلوول 26, 2024 06:36گوتارەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دا، دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی هەبوە لە میدیا جیهانیەکان و بابەتی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بەرامبەر بە گەلانی ناوچەکەش لەو گوتارەدا تەوەری سەرەکی ئەو دەنگدانەوە بوە.
-
پاپ پەلامارە ناڕەواکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان شەرمەزار کرد
ئهیلوول 26, 2024 06:31پاپ فڕانسیس ئەمڕۆ چوارشەم شەر لە ڕۆژئاوای ئاسیاو پەلامارە ناڕەواکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان"ی بە هۆکاری تەشەنەدانی جیدی بە بارگرژیەکان زانی و وتیشی کە ئەو کارە قەبوڵ هەڵنەگرە.
-
چاوپێکەوتنی پێشەنگ و چالاکانی بەرەڤانی پیرۆز و خۆڕاگری لەگەڵ ڕێبەری مەزن
ئهیلوول 25, 2024 10:00لەپێنجەمین ڕۆژی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز ژومارەیەک پێشەنگ و چالاکی بواری جیهادو خۆڕاگری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئیران چاوپێکەوتنیان کرد.
-
ئەردۆغان: ئێران یارمەتی دەداتە ئاشتی و سەقامی ناوچەکە
ئهیلوول 25, 2024 09:09سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خەڵکی فەلەستین مافی ئەوەیان هەیە کە بەرگری ڕەوا لە خۆیان بکەن وتی لێرەوە جارێکی دیکە لەناخی دڵەوە سڵاو دەنێرم بۆ ئەو برا فەلەستینیانەی کە بەرگری لە نیشتمانەکەیان دەکەن.
-
بەرەیەک بەناوی "بەرەی بایکۆتکردنى دەنگدان" لە سلێمانی ڕادەگەیەندرێت
ئهیلوول 25, 2024 08:48بڕیارە ئەمرۆ هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژى بانگەشەى هەڵبژاردن لە سەکۆى ئازادى لەنێو پارکى ئازادى سلێمانى، بەرەیەک بۆ بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ڕابگەیندرێت.
-
کەمی پەناگە لە حەیفا
ئهیلوول 25, 2024 08:29میدیاکانی ڕژیمی زایۆنیست ڕایانگەیاندوە کە پەناگە لە شاری داگیرکراوی حەیفا کەمە.