ژێدەرە فەلەستینییەکان باسی زۆر بوونی ژماری شەهیدانی دوو جەنایەتی ئەمدواییەی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باکووری کەرتی غەززە و گەیشتنی بە ٨٨ کەسیان کردووە.
ماجد بامیا، نوێنەری فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەخنەگرتن لە ڤیتۆی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە لەلایەن ئەمریکاوە پێی داگرت؛ ئەمریکا سەلماندی کە هاوبەشی جەنایەت و تاوانکاریی زایۆنییەکانە.
لە پەلاماری سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممەی سوپای ترۆر بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، ٦٦ فەلەستینی دیکە شەهیدو زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق پێی داگرت: ئەمریکا بە ڤیتۆی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە سەلماندی کە چەندە لایەنگری ترۆریزم و تینووی خوێنی منداڵان و ژنان و کەسانی بێتاوانە.
وڵاتان و شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان بونەتە گۆڕەپانی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ ئیدانە کردنی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و لوبنان.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ڕژێمی زایۆنی شەش جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆردوگای ئەلبەریجیان بۆردومان کرد کە لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە هەڵکەوتووە.
ژمارێک لە لاگران وپشتیوانانی فەلەستین لە ئاڵمانیا لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ولوبنان خۆپیشاندانیان سازدا وپۆلیسی برلین ژمارێک لە خۆپیشاندەرەکانی قۆڵبەست کرد
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم ناوچەیە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٤٣ هەزار و ٧٤٦ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ١٠٣ هەزار و ٤٩٠ کەس.
بەرپرسێکی باڵای ناوەندی فریاگوزاریی بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ناسراو بە ئەنرۆا وتی: لە یەک مانگی ڕابردوودا هیچ چەشنە یارمەتییەک نەگەیشتووەتە ناوچە باکورییەکانی غەززە