-
قەیرانی تازەی خەڵکی غەززە بە دەسپێبوونی وەرزی سەرما
کانونی یهکهم 11, 2025 12:56بە ساردبوونی وردە وردەی هەوا و بارانبارینی بەخوڕ لە باشوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە، دەیان خێوەتی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە شاری خان یونس و دەوروبەری کەوتنە ژێر ئاو و ڕێگا سەرەکی و لاوەکییەکانی ناوچەی ئەلمەواسیش داخران.
-
بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
کانونی یهکهم 09, 2025 17:54کەرتی غەززە ئەمڕۆیش ببوو بە گۆڕەپانی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنی.
-
یونیسێف: ئەو یارمەتییانەی دەگاتە غەززە، بەش ناکات
کانونی یهکهم 09, 2025 14:54سندوقی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) وشداریداوە کە بەردەوامی سنووردارکردنی یارمەتییەکان و پێشگری بە دەستڕاگەیشتن بەو یارمەتییانە، ئێش و ئازارەکانی خەڵکی مەدەنی و بەتایبەت منداڵان زیاتر دەکات.
-
ژوماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٠ هەزارو ٣٦٥ کەس
کانونی یهکهم 08, 2025 22:08وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە باسی بەرزبوونەوەی ژوماری شەهیدانی شەڕی غەززەی کرد بۆ حەفتا هەزار و سێسەت و شەست و پێنج کەس و ژوماری بریندارانیش بۆ سەت و حەفتاو یەک هەزا رو پەنجاو هەشت کەس .
-
حەماس: تەنیا بەمەرجی کۆتایی هاتنی داگیرکەریی، چەکەکانمان ڕادەست دەکەین
کانونی یهکهم 08, 2025 13:08سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، ڕادەست کرانی چەکی ئەو گرووپەی مەرجدارکرد بە کۆتایی هاتنی داگیرکەریی رژێمی زایۆنیستی لە سەرزەوینەکانی فەلەستیندا.
-
قەیرانی بەدخۆراکی لە غەززە
کانونی یهکهم 07, 2025 21:11ناوەندی دۆزینەوەی هەلی کار و فریاگوزاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان (ئۆنڕوا) ڕایگەیاند کە پێنج سەت و هەشت حاڵەتی بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە تۆمار کراوە.
-
سوپای رژیمی زایۆنی باڵەخانە نیشتەجێبووەکانی باشوری شاری غەززە دەتەقێنێتەوە
کانونی یهکهم 06, 2025 18:46سوپای رژیمی زایۆنی ئەمڕۆ هێرشی چڕی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی غەززە ئەنجامداوە کە باڵەخانە نیشتەجێبوەکانی لە گەڕەکی زەیتون لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە تەقاندوەتەوە، هەروەها لە هێرشی دیکەی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئەو کەرتە، ژماریەک کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.
-
یونیسێف : لە دەسپێکی ئاگربڕەوە لە غەززە تائێستا ٧٠ منداڵ کوژراون
کانونی یهکهم 06, 2025 13:06وتەبێژی یونیسێف باسی کوژرانی حەفتا منداڵی فەلەستینی کرد لە دەسپێکی ئاگربڕەوە لە غەززە هەتا ئێستا .
-
ئیدانەکرانی تاوانکاریی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنیستی لە غەززە
کانونی یهکهم 05, 2025 09:41سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند؛ ژماری شەهیدانی شەڕ بۆ حەفتا هەزار و سەت و بیست و پێنج کەس و ژماری بریندارانیش بۆ سەت و حەفتاو یەک هەزار و پانزە کەس زیادی کرد.
-
شەرمەزارکرانی پێشێلکردنی ئاگربەس لە غەززە لەلایەن موفتی عوممانەوە
کانونی یهکهم 04, 2025 18:38لە جەنگەی پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ئاگربەس لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، موفتی عوممان کاردانەوەی پێشاندا بەدرێژەی پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربەس و هەروەها درێژەی پەلامارەکانی ئەو رژێمە بۆسەر کەرتی غەززەو ئەو تاوانکارییانەی ئیدانە کرد.