حوجەتولئیسلام موحسینی ئیژەیی سەرۆکی دەزگای دادڤانی ئێران سێ شەممە لەسەربانگهێشتی فەرمی فایق زەیدانی سەرۆکی لیژنەی باڵای دادڤانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی پایەبەرز سەردانی عێراق کرد.
ڕێ و ڕەسمی چل و پێنجەمین ساڵرۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و سلێمانی بەڕێوەچوو.
ڕێ و ڕەسمی کۆتایی چل و دووەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجری ئێران شەوی رابردوو بە ئامادەبوونی سینەماکاران و میدیاکاران لە تاوەری میلاد بەڕێوە چوو.
بەشداربووانی ڕێپێوانی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان رایانگەیاند: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە شکۆ و مەزنایەتیی سروشتیی خۆیەوە، گیانێکی تازەی بەخشی بە جەستەی ئۆمەتی ئیسلامی و دیالۆگی خۆڕاگری و دژایەتی کردنی زوڵم و زۆری پەرەپێدا.
خەڵکی ئێرانی ئیسلامی ئەمساڵیش هەروەک ساڵانی ڕابردوو لە هەموو چین و توێژێکەوە لە ١٤٠٠ شار و ٣٨ هەزار گوندی ئێراندا لە ڕێپێوانی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان ئامادەبوونێکی شۆڕشگێرانە و پڕسۆز و خرۆشیان خستەبەرچاو.
بیست و حەوتەمی مانگی ڕەجەب، ڕۆژی سەلماندنی دەسەڵاتی خودایە لەسەر جیهانی هەستی واتە ڕۆژی مەبعەسی ڕەسووڵی خاتەم (د.خ). ڕۆژێک کە چرۆی نەبووەت و پێغەمبەرایەتی شکۆفایەوە و باخی ڕیسالەت بە بەر گەیشت و دڵە پاک و ڕووناکەکەی محەمەد (د.خ) بووە لانکی ناو و وتەی خودا و هەروەها ئایینی ئیسلام.
لە ئێرانی ئیسلامی دا ڕۆژانی ١٢ی ڕێبەندان ھەتا ٢٢ی ئەم مانگە واتە ڕۆژی گەڕانەوەی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) ھەتا ڕوخانی یەکجاریی ڕژێمی پاشایەتی لەم وڵلاتەدا وەک ڕۆژانی دەیەی فەجری شۆڕشی ئیسلامی ناودێری کراوە.
رێوڕەسمی پیر شالیار هەموو ساڵێک دوو جار بەڕێوە دەچێت كە یەكەمیان لە کۆتایی مانگی رێبەندان ١٠تا ١٢ی ئەم مانگە لەژێر ناوی "زەماوەندی پیر" و دووهەمیشیان لەژێر ناوی "كۆمسای" لە مانگی بانەمەڕ و ڕێکەوتی ۵ -۵ی هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت.
ڕێوەرەسمی دەسپێبوونی چل و دوهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجری2024 ،چوارشەممە 11ی رێبەندان بە ئامادەبوونی «محەممەد مەهدی ئیسماعیلی» وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران لە تاران بەڕیوەچوو.
لە سەروبەندی دەیەی فەجر و چل و پێنجەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ یەکەم جار، سەتەلایتبەری سیمورغ سێ سەتەلایتی توێژینەوەیی مەهدا، کەیهانی دوو و هاتفی یەکی پێکەوە بە سەرکەوتوویی خستە سەر خولگەوە.