ئاب 29, 2022 18:00
گالشییەکان لە گێڵان و مازەندەران و بە زۆری لە چیاکاندا دەژین و پیشەی سەرەکییان ئاژەڵداری و ئامادەکردنی بەرھەمی ئاژەڵەکانیان لەوانە شیر،ماس، کەرە، ڕۆن و کەشکە.
گالیشیەکان بە درێژایی ساڵ ھەر لەو دارستانەدا نیشتەجێن و لە پاییزو زستان لە ناوچەکانی گەرمیان و لە بەھارو ھاوینیش دا بەرەو ناوچە کوێستانییەکان کۆچیان دەکرد.
شوێنی حەسانەوەو ژیانی گالیشیەکان «تەلار»ە کە بینایەکی میچدارە کە بە ھۆی دارەڕاو کارێتەی لە دارداتاشراو دروست کراوەو میچی بیناکەش بە تەختەی چێوین داپۆشراوە.