تهمووز 24, 2021 16:57
شیردەنگ چنی لە دەسکارەکانی رازاندنەوە و بۆ کەڵکی نێوماڵی پارێزگەی چوارمەحاڵ و بەختیارییە . کەرەسەی ئەم کارە لە باشترین خوری بەهارەیە کە ژنانی عەشایەر بە وردیەکی تایبەتی بە ئامرازێکی سادە بە ناوی پیلی دەیڕێسن دوای ئەوە بەشێوەی نەریتی رەنگی دەکەن بە رەنگی شاد. شریتە رەنگاڕەنگ و نەخشونیگاردارەکانی شیردەنگ نیشانەی ئاهەنگی شادی و خۆشیی هۆزی بەختیاریە . ئەم خەڵکە لە جەژن و زەماوەندەکاندا لەسەر چارشێوی رەش و سەردرگای ماڵەکان ئەم شریتە جوانانە هەڵدەواسن .