کانونی دوھەم 11, 2021 16:27
بەفرو زریان پلەی گەرمایان لە ئیسپانیا گەیاندە ژێر سیفر. مەدرید کە زیاتر لە دەیەیەک بەفری بە خۆیەوە نەبینیوە، تەواوی سپی بوو. لە دوانزە ناوچەی ئیسپانیا لە بەر بەفری قورس وشداری دراوە، پلەی گەرما لە ئاندۆلۆس و دوورگەکانی قەناری بە توندی دابەزی و لە زنجیرەچیاکانی «پیرنە» لە نێوان ئیسپانیاو فەرەنساش گەییشتە ژێر ٣٤ پلە.