مەحمود سەنگاوی فەرماندەری میحوەری گەرمەسێر دەڵێت: داعش ھەر ماوە لە ناوچەکە بەڵام مەترسیی نییە.
سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند کە ژمارەی چەکدارانی داعش لەم وڵاتە بۆ ٧٠٠ کەس کەم بووەتەوە و ئەم گروپە تیرۆریستییە پێگەی میدیایی خۆی لەدەست داوە.
ناوەندی دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند: فەرماندەرێکی پێشووی داعشیان لە باشووری موسڵ قۆڵبەست کردووە.
ھێزی ئاسمانیی سوپای عێراق شانەیەکی گروپی تیرۆریستیی داعشی لە پارێزگای کەرکوک تێک شکاند.
پەیوەندییە گشتییەکانی فەیلەقی فەجری پارێزگای فارسی ئێران باسی دەستگیرکرانی داشە سەرەکییەکەی تۆڕی ئۆپەراسیۆن و میدیایی "داعش"ی لەم پارێزگایەی باشووری ئەو وڵات کردووە.
لیوای ٤٠ی ڕێکخراوی حەشدی شەغبیی عێراق لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانیان دەستپێکردەوە.
باڵوێزی ئێران لە سووریا وتی: گەشتەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ وڵاتی دۆست و برای سووریا گەشتێکی سەرکەوتوو بوو کە دەستکەوتی بەرچاوی هەبوون.
هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا سێ تیرۆریستی داعشیان کوشت.
سەرچاوە عێراقییەکان باسی هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر کەرکوک و کوژرانی ژمارەیەک لە تیرۆریستانی تەکفیریی داعشیان کردووە.
پۆلیسی تورکیا دەستگیرکردنی هەشت تۆمەتباری پەیوەندیدار بە تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئەستەمۆڵی ڕاگەیاند.