ئۆپەراسیۆنی گەورەی حەشدی شەعبی دژ بە داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i435995-ئۆپەراسیۆنی_گەورەی_حەشدی_شەعبی_دژ_بە_داعش
ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش دەستپێکرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 18, 2025 12:53 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی گەورەی حەشدی شەعبی دژ بە داعش

ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش دەستپێکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ئەم ئۆپەراسیۆنی گەورەیە لە سێ میحوەردا لە بیابانەکانی عێراق و ناوچەیەک لە نێوان پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنباردا دەستپێکراوە. بە پێی ئەم بەیاننامەیە لەم ئۆپەراسیۆنەدا ، جگە لە بەشەکانی ئۆپەراسیۆنی، هەواڵگری، ئەندازیاریی سەربازی و بەشەکانی دیکەی حەشدی شەعبی، گوردانەکانی ٤٤، ٢١ و ٦٠ی ئەم ڕێکخراوەیە هاوڕێ لەگەڵ گوردانەکانی لەشکەری ٢٠ی سوپای عێراقیش بەشدارییان کردووە.