کوژرانی 7 تیرۆریستی داعشی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i435497-کوژرانی_7_تیرۆریستی_داعشی_لە_عێراق
فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ی عێراق زەبرێکی قورسیان لە حەشارگەی داعشییەکان لە ناوچەی ئەزرکە  دا کە ناوچەیەکی نێوان پارێزگای سەڵاحەدین و کەرکووکە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 02, 2025 16:28 Asia/Tehran
  • کوژرانی 7 تیرۆریستی داعشی لە عێراق

فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ی عێراق زەبرێکی قورسیان لە حەشارگەی داعشییەکان لە ناوچەی ئەزرکە  دا کە ناوچەیەکی نێوان پارێزگای سەڵاحەدین و کەرکووکە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەم هەڵمەتەدا تەرمی ٧ تیرۆریست دۆزراونەتەوە کە ژمارەیەکیان پشتێنی پڕتەقەمەنیان بەستبوو. هەروەها دەست گیراوە بەسەر چەکێکی زۆر، ماددەی تەقەمەنی و کەرەستەی جەنگیی دیکەش. لەم بەیاننامەیەکداهاتووە کە هەڵمەتی پشکنینی ناوچەکە و دەوروبەری بەردەوامە و ناسنامەی تیرۆریستە کوژراوەکانیش ڕادەگەیەنرێت.