-
50 هەزار واژۆ دژی پێشێلکارییەکانی تورکیا ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکرێت
ئاب 31, 2020 22:13کاوە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، دژی پێشێلکاری و بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان 50 هەزار واژۆ لە لەشار و شارۆچکەکانی هەرێم کۆ کراوەتەوە و لەرێگەی یاداشتێکەوە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقی دەکەن.
-
سەرۆک کۆماری عێراق: تورکیا دەبێ ھێرشەکانی بۆ سەر خاکی عێراق ڕابگرێت
ئاب 28, 2020 04:48سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری «فلۆرێنس بارلی» وەزیری بەرەڤانیی فەرەنسا، لەسەر پێویستیی ڕاگیرانی ھێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە پێی داگرت.
-
دیداری نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرەڤانیی فەرەنسا
ئاب 27, 2020 22:05نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فرەنسا کۆبوەوە و دوای کۆبونەوەکە رایگەیاند، هێشتا عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە،
-
ھێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر ترۆمبیلێک لە شەنگال
ئاب 26, 2020 08:18فڕۆکە شەڕ کەرەکانی تورکیا وێڕای بەزاندنی سنووری ئاسمانیی عێراق، لە شەنگال ترۆمبیلێک دەکەنە ئامانج.
-
ھێرشی ئاسمانیی دووبارەی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان
ئاب 19, 2020 14:52سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕینی دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا کەچی ھێزی ئاسمانیی تورکیا لە سەر بەزاندنی سنوورو بوردومان کردنی ناوچەکانی باکووری عێراق بەردەوامە.
-
داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق
ئاب 18, 2020 06:10سەرچاوە عێراقییەکان باسی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی سوپای تورکیایان لە باکووری ئەو وڵاتە کرد.
-
ئەمریکا: تورکیامان ڕاسپاردووە بۆ لێدانی پەکەکە خۆی لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا ڕێک بخات
ئاب 14, 2020 16:22بەرپرسێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: بەدەوام بە تورکیا ڕادەسپێرین کە لە ئۆپراسیۆنەکانی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە گەڵ دەوڵەتی عێراق ھاواھەنگی بکات.
-
تورکیا جارێکی تر باکووری عێراقی بوردومان کردەوە
ئاب 14, 2020 15:31سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕینی بەربڵاو لە بەغداو وڵاتانی عەرەب بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئانکارا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە، سەرچاوە عێراقییەکان ئەمڕۆ ھەینی ڕایانگەیاند کە تورکیا جارێکی تر ناوچەگەلێکی باکووری عێراقی بوردومان کردووە.
-
گردبوونەوەی ناڕەزایانە لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا
ئاب 14, 2020 00:11دەیان کەس لە شارومەندانی عێراقی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەردەم بینای تورکیا لە بەغدا بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە ھێرشی سەربازیی ئانکاراو کوژرانی سنووروانانی ئەم وڵاتە لە ھەرێمی کوردستان خڕ بوونەوە.
-
عێراق: ئامێری کارای زۆرمان بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی تورکیا پێیە
ئاب 13, 2020 19:43وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی کرد: بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای تورکیا، ئامێری کارای زۆرمان لە بەردەست دایە و دەتوانین بەکاریان بێنین.