ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە سەدا ٢٠٠ بەرز بووەتەوە.
ئەندامێکی بزوتنەوەی مافەوانیی عێراق داوای لە دەزگای دادی عێراق کردووە کە بەمەبەستی ڕادەستکردنی داواکراوان گوشار بخاتەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە ھێرشێکدا بۆ سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوو: نەزانکاری و نادڵسۆزی ھەرێمی کوردستانی بەم دۆخەی ئێستا گەیاندووە
لە شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستانی عێراق تاقی کردنەوەی کۆنکور بەڕێوە چوو.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە: وڵاتەکەی ھەوڵەکانی بۆ ھەناردە کردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەندەری جەیھانەوە بەردەوام دەکات.
کارناسێکی سیاسی لەو باوەڕەدایە کە تورکیا لە ڕابردوودا قازانجێکی زۆری کردووە لە فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکدا یۆ جەماوەری ھەرێم ڕایگەیاند:قەرزی پێشینە مەدەنەوە بە حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم ھەتا قەرزەکانتان نەداتەوە .
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیداری لەگەڵ «نەسروڵڵا ڕەشنودی» سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر ڕایگەیاند: کۆمپانیاکانی ئێران دەتوانن ڕۆڵێکی کارایان لە گەشەی ھەرێمی کوردستاندا ھەبێت.
میدیاکارانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بەرامبەر بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری ناڕەزامەندی دەردەبڕن.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە یدار لەگەڵ باڵوێزی بریتانیا لە عێراق وتی: بۆ پاراستنی شەرعیەت و بەھێزکردنی پرۆسەی دیموکراسی ھەڵبژاردن دەبێ بێ ھیچ کۆسپ و تەگەرەیەک لە ھەرێمی کوردستاندا بەڕێوە بچێت.