سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند: بەغداو ھەرێم بە گوێرەی دەستووری عێراق لە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیاندان.
بەرپرسێکی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: وتووێژی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ چارەسەریی کێشەکان بەردەوامە .
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێی داگرت: دەبێ کێشەکانی نێوان بەغداو ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت .
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە بە کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیای وتووە ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ بەندەری جەیھانی ئەو وڵاتە لە ئەمڕۆ شەممە دەست پێ دەکاتەوە.
ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە باسی سوودمەند بوونی کرانەوەی دەروازەی سنووریی «زەیت» لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا دەکات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕێ و شوێنی ھەناردە کردنەوەی نەوتی ھەرێم لە پاش ڕێککەوتنی نێوان ھەردووک حکومەتی ھەرێم و دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا کۆتایی پێ ھاتووە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ھیوای خواست کە لە سای دەستپێشخەرییەکەی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گرفت و ناکۆکیی نێوان لایەنەکان چارەسەر ببێت.
تیمی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی کۆبوونەوەو لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باسی ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانیان کرد لە ئاستی سلێمانی بە تایبەتی و ھەرێمی کوردستان بە گشتی.
لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لایەنی یەکێتیی بڕیاری داوە لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی ئەم ئەنجومەنە بەشداریی بکات.
«قوباد تاڵهبانی» جێگری سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایکەوە زمانی کوردی وەک ناسنامەی کورد دەناسێنێت.