-
عەراقچی: پێشنیارەکەی ئێران دەتوانێ ڕێگای دامەزرانی ئاشتی لەنێوان یەریڤان و باکوو سانا بکات
تشرینی یهکهم 30, 2020 03:40«سەیید عەبباس عەراقچی» ناردراوی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێڕانی ئیسلامی وێڕای پێداگرات لە سەر ئەمەی کە ئێستاکە کاتێک زۆر ناسکە و ھەرچی خێراتر دەبێ بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە نێوان ھەرددو وڵاتی ئەرمینیاو ئازەربایجان بڕیار بدرێت و ڕێگایەکی بۆ بکرێتەوە، وتیشی: پێشنیارەکەی ئێران دەتوانێ ڕێگای دامەزرانی ئاشتی لەنێوان یەزیڤان و باکوو سانا بکات.
-
عەراقچی بەرەو یەریڤان وەڕێ کەوت
تشرینی یهکهم 29, 2020 20:42ناردراوی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێڕانی ئیسلامی کە بە مەبەستی ناساندن و شی کردنەوەی دەستپێشخەرییەکەی ئێران لەمەڕ کۆتایی ھێنان بە کێشەی قەرەباغ دوای باکوو سەردانی ڕووسیای کرد بوو، مۆسکۆی بەرەو یەریڤانی پێتەختی ئەرمینیا بەجێ ھێڵا.
-
عەراقچی : ڕوانگەی کۆماری ئازەربایجان بەرامبەر بە دەستپێشخەرییەکەی ئێران ئەرێنی بوو
تشرینی یهکهم 29, 2020 01:22یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی دوای ئاراستەکردنی دەستپێشخەرییەکەی ئێران بۆ چارەسەریی کێشەی قەرەباغ بە کارەدەستانی ئازەربایجان لەوانە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، کاردانەوەی کاربەدەستانی باکوو بەرامبەر بە دەستپێشخەرییەکەی بە ئەرێنی لێک دایەوە.
-
عەراقچی: ئێران بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا ھەوڵ دەدات
تشرینی یهکهم 28, 2020 10:10«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، شەوی چوارشەممە ھەربەدەم گەییشتنی بە باکوی پێتەختی ئازەربایجان، وێڕای ئاماژە کردن بە دەستپێشخەرییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی چارەسەریی کێشەی قەرەباغ وتی: تاران بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە ھەوڵ دەدات.