-
کاولکرانی مزگەوت و ماڵەکان لە پەلاماری عەرەبستان بۆ سەر ناوچە جۆر بە جۆرەکانی یەمەن
تشرینی دووهم 26, 2017 18:40فڕۆکە جەنگییەکانیی سەعوودی-ئەمریکایی لە درێژەی پەلامارەکانیی بۆ سەر ستانە جۆر بە جۆرەکانی یەمەن، مزگەوتەکان، ماڵەکانی خەڵک و ناوەند و دامەزراوەکانی دەوڵەتی ونادەوڵەتی یان بۆردومان کردووە .
-
یونیسێف: هەر ١٠ خولەک منداڵێکی یەمەنی دەمرێ
تشرینی دووهم 26, 2017 11:39سنووقی نیودەوڵەتیی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕۆژی شەممە بە راگەیاندنی نیشتنەوەی فڕۆکەی هەڵگری ١.٩ ملوین تەن واکسەنی زۆر پێویست لە فڕۆکەخانەی سەنعای پێتەختی یەمەن، رایگەیاند: هەر ١٠ خولەک منداڵێک لە یەمەن گیانی خۆی لە دەست دەدات.
-
قاسمی : بەیاننامەی کۆشکی سپی، بەشداریکردنی ئەمریکا لە تاوانکارییەکانی عەرەبستان دەسەلمێنێ
تشرینی دووهم 26, 2017 09:24وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلایی ئێران شەوی یەکشەممە پێداگری کرد : بەیاننامەی ئەم دواییەی کۆشکی سپی، بەرپرسایەتی و بەشداریی ئەمریکا لە تاوانکارییەکانی عەرەبستانی سعودی بە دژی یەمەنی دەرخست و دەیسەلمێنێ.
-
نێشتنەوەی فڕۆکەی هەڵگری فریاکەوتووان لە فڕگەی سەنعا
تشرینی دووهم 25, 2017 16:45کاربەدەستێکی بەرنامەی جیهانی خوراک ئەمڕۆ شەممە لە نێشتنەوەی یەکەم فڕۆکەی هەڵگری فریاکەوتووان لە فڕگەی سەنعا ی پێتەختی یەمەن دوای دووحەوتە لەگەمارۆی ئەم وڵاتە لە لایەن هاوپەیمانی سەعوودی هەواڵی دا.
-
پەلاماری فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیا بۆسەر پارێزگای حەججە
تشرینی دووهم 24, 2017 15:30فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیا سێ جار ناوچەی ئەلمەزرەق سەر بە شاری حەرز لەپارێزگای حەججە لەڕۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کرد.
-
ڕێکخراوی نەتەوەکان: گەمارۆی یەمەن دەبێ بەتەواوەتی هەڵبوەشێتێەوە
تشرینی دووهم 23, 2017 10:39ڕێکخراوی نەتەوەکان جارێکی تر داوای هەڵوەشێندرانی تۆکمەوتەواوی گەمارۆی بەندەر و فڕگەکانی یەمەنی کرد.
-
بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن: نزامی سەعوودی گەورەترین مەترسییە دژی ئاسایش وپاوەجێی ناوچەکە
تشرینی دووهم 22, 2017 13:43"محەممەد عەبدوسەلام" وتە بێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن شەوی جوار شەممە وتی: رژیمی ئالی سەعود گەورەترین مەترسی دژی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە دیتە ئەژمار .
-
کاربەدەستی یەمەنی: فڕۆکەخانەی سەنعا ئامادەی کەڵک وەرگرتنە
تشرینی دووهم 22, 2017 13:30وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن ڕایگەیاند یەک حەوتە دوای پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆ سەر فرۆکە خانەی نیو دوڵەتی سەنعا و کاولبوونەوەی تاوەری ئاگاداری ئەو شۆێنە، فرۆکە خانەکە ئامادەی درێژەدان بە چالاکییە .
-
سەرکەوتنی هێزی یەمەنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودی
تشرینی دووهم 19, 2017 18:21سوپا و هێزی جەماوەریی یەمەن، ڕۆژی یەکشەممە بە پەلامارکردنەسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لەسێ پارێزگەی سەنعا، جوف و بەیزا، ژومارێک لەوانیان کوشت و دەستیان گرت بە سەر کەرەستەی سەربازی ئەوان.
-
چالاکی یەمەنی: ڕەوشی یەمەن کارەساتبارە ، بە ملوێنان یەمەنی بۆ زیندوومانەوە پێویستیان بە یارمەتی خێرا هەیە
تشرینی دووهم 19, 2017 09:36چالاک و کارناسی پرسەکانی سیاسی یەمەن ڕۆژی شەممە ڕەوشی یەمەنی لەبەر گەمارۆ و درێژەی بوردومانی بەربڵاوی فڕۆکە جەنگییەکانی شای سعودی کارەساتبار وەسف کرد و ڕەخنەی لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەم بارەوە گرت .