بانگهێشتی ڕێبەری ئەنساروڵڵا بۆ بەڕێوە چوونی خۆپێشاندانی بەرفراوان لە سەنعا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i317163-بانگهێشتی_ڕێبەری_ئەنساروڵڵا_بۆ_بەڕێوە_چوونی_خۆپێشاندانی_بەرفراوان_لە_سەنعا
دوابەدوای کوژرانی " عەلی عەبدوڵا ساڵح " سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن ، سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا لەخەڵکی یەمەن داوای کرد هەتا پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ سێشەممە خۆپێشاندانی جەماوەری بەرفراوان لە سەنعای پێتەختی ئەم وڵاتە بەرێوە ببەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2017 12:41 Asia/Tehran
  • بانگهێشتی ڕێبەری ئەنساروڵڵا بۆ بەڕێوە چوونی خۆپێشاندانی بەرفراوان لە سەنعا

دوابەدوای کوژرانی " عەلی عەبدوڵا ساڵح " سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن ، سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا لەخەڵکی یەمەن داوای کرد هەتا پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ سێشەممە خۆپێشاندانی جەماوەری بەرفراوان لە سەنعای پێتەختی ئەم وڵاتە بەرێوە ببەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا " لێژنەی ڕێکخستنی خۆپێشاندانی یەمەن" لە وەڵام دانەوە بە بانگهێشتی " عەبدولمەلیک حوسی " سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەقامی ئەلمتار لە سەنعا وەکووشوێنی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی ئەمڕۆ ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیاندنی لێژنەی ڕێکخستنی خۆپێشاندانی یەمەن ، خۆپێشاندانی ئەمڕۆ پەیامێکە بۆ دوژمنانی ئەم وڵاتە بە مەبەستی وەپشت سەرنانی خەم وبێ دەنگی ئاگری فیتنە ولەناوبردنی گەڵاڵەی ڕۆخانی ئەوان لە ڕێبازی تێکدانی ئەمنیەت ، پاوەجیی وئاشتی کۆمەڵایەتی .

دوای بێ ئاکام مانەوەی وتووێژەکانی نێوان بزوتنەوەی ئەنساروڵلا و" عەلی عەبدوڵلا ساڵح " ناهێوریەکان لە سەنعا ی پێتەختی یەمەن دەسپێکرا  کە بووە هۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان کەس لەوان سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە.