وەزیری نێو خۆی ئێران : بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنێکی سالم لە ئامانجەکانی وەزارەتی نێوخۆیە
وەزیری نێو خۆی ئێران وتی: هەموو هەوڵەکانی وەزارەتی نێو خۆ لە پێناو بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنێکی سالمە و بەرامبەر هەر چەشنە نائەمنی بەبرشتانە ڕاوەستاوە و هیچ لێبوردن و خەمساردیەک لەگەڵ نائەمنی دا نابێت .
دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گەندەکان ، ١٩ مانگی مای ٢٠١٧ بەڕێوە دەچێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی" وەزیری نێو خۆی ئێران ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی فەرماندەرانی هێزی ئینتزامی لە تاران ، وتیشی : ئاسایش لە ئەولەویەتیەکانی وەزارەتی نێو خۆی ئێرانە و هێزی ئینتزامی هۆکاری سەرەکی بەدی هێنانی ئاسایش لە هەڵبژاردنەکان دا رۆڵی گرینگیان هەیە .
ڕەحمانی فەزلی وتی : ساڵی ڕابردوو بە هۆی بارودۆخی ناوچەیی ، ساڵێکی گرینگ بۆ ئێران بووە ، بەتایبەت ئەوەی کە دوژمنان ، هەروا بەدوای بەرتەسک کردنەوەو و تۆمەتبار کردنی ئێران بە خۆ وەردان لە کارو باری ناوچەکەن . ڕەحمانی فەزلی ، بەباسکردنی ئەوەی کە ئێران هەر وا پێداگرە لە سەر هەڵوێستی دژە ترۆریستی خۆی ، بەڕاشکاوی وتی : لاگرانی سەرەکی ترۆریستان لە ناوچە ، ئەمریکا و ڕژیمی ئیسرائیلن و ئێران هەروا لە گەلان و دەوڵەتەکانی یاسایی ناوچەکە لاگری دەکات .
وەزیری نێو خۆی ئێران هەر وەها ئاماژەی کردە کۆنتڕۆڵی پیلانەکانی دوژمنان لە لایەن دەزگا ئاسایشییەکانی ئێران و وتی : بە گوێرەی دان پێدانانی هەمووان ئێران لە وڵاتانی ئەمنی ناوچەیە ئەوە لەحالێک دایە کە هەموو وڵاتانی ناوچەکە بەرەو ڕووی ئالۆزی و قەیرانە ئاسایشییەکانن .