نیسان 27, 2017 10:33 Asia/Tehran
  • پڕۆگرامی

"حەسەن ڕۆحانی" ، "محەممەد باقر قاڵیباف" و "مستەفا هاشمی تەبا"ی بەربژارانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران بەرنامەکانی داهاتووی خۆیان ڕاگەیاند .

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێستا و بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە پاش تۆمار کردنی بەرنامەکەی خۆی لە ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە کۆڕی هەواڵنێراندا وتی: بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان دەبێ ئاراستەی ڕوانینمان بەرەو ناوخۆ، بەرهەم هێنان، گەل، لاوان و سەرمایەنانەوەی ناوخۆیی بێ.
ڕۆحانی ڕاشکاوانە رایگەیاند: لە نێو خودی ئێراندا سەرمایە و سامانی یەکجار گەروە هەیە و یەکێک لە سەر مایەنانەوەکان توانای ڕاکێشانی تەکنۆلۆژیا و سەرمایەنانەوەی بیانییەکانە.
"محەممەد باقر قالیباف" بەربژاری دیکەی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانیش ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا گرینگترین بەرنامەکانی خۆی بە نانەوەی کار و پیشە، بایەخ دان بە بەشی تەکنۆلۆژیا و پیشەسازیی پترۆشیمی لە چوارچێوی کار و پیشەنانەوە ڕاگەیاند.
قاڵیباف هەروەها بە ئاماژە بە گۆڕدرانی سیاسەتی دراوی و دارایی ئێران، جەختی کرد لە سەر بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کەل و پەل.
"مستەفا هاشمی تە با" بەربژاری دیکەی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانیش شەوی پێنجشەممە لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنیی هەڵبژاردەیی خۆیدا لە کەناڵی یەکەمی تەلەڤزیۆنی ئێران، پێی داگرت لە سەر پێویستی پارێزرانی هێوری و ئاسایشی ئێران و وتی: هەموو سامانی ئێران دەبێ خەرجی ئاوەدان کرانەوەی وڵاتەکەمان بێ تا بژیو و مەعیشەتی خەڵک مانایەکی هەبێ.
هاشمی تەبا هەروەها بە پێداگری لە سەر پێویستی بەهێز کرانی هێزە چەکدارەکان لە چوارچێوی پاراستنی دەسەڵاتی ئێران، جێبەجێ کردنی ئابووریی خۆڕاگرانە و بایەخ دانی زیاتر بە بەشی گەشتیاری و ئێرانگەڕی بە گرینگ وەسف کرد.
دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ١٩ی مانگی مەیی ٢٠١٧ بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ