نیسان 28, 2017 07:41 Asia/Tehran
  • لاریجانی: هەڵبژاردن هەنگاوێکی گەورەیە بەئاراستەی بەرگرتن لە دوژمن

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە بانگەواز لە خەڵک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دا وتیشی : هەڵبژاردنەکان هەنگاوێکی مەزنن بەئاراستەی بەرگرتن لە دوژمن .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، عەلی لاریجانی سەرلەئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە شیراز(باشوری ئێران)، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی شکۆداری بە هۆکاری مەزنایەتی ئافراندن بۆ ئێران ناوبردو وتی: ئامادەبوونی خەڵک ، دوژمن هیوابڕاو دەکاو گەلێک هۆشیارە کە لەحاند چارەنووسی خۆی هەستیار بێ و بێتەنێو گۆڕەپان.

لاریجانی وتی: لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی بەردەمدا دەبێ هاوبەش بین و گیروگرفت وکەم وکوڕییەکانی وڵات بە هەڵبژاردنی دەوڵەتێکی بەهێز، چارەسەر بکەین.

دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران هاوکات لەگەڵ پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی شۆرای ئیسلامی شارو لادێکان، ١٩ی مای٢٠١٧ بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ