دیبەیت و مشتومڕی هەڵبژاردنیی شەش بەربژاری سەرۆک کۆماریی ئێران، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی
نیسان 28, 2017 15:11 Asia/Tehran
شەش بەربژارەکەی دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە یەکەم دیبەتی خۆیان دا پێکەوە پڕۆگرام و ڕوانگەکانیان دەخەنە ڕوو .
یەکەم مونازەڕەی هەڵبژاردنیی حەسەن ڕۆحانی، سەید ئیبراهیم رەئیسی سادات، سەید مستەفا ئاقامیرسەلیم، محەممەد باقری قالیباف، مەستەفا هاشمی تەباو ئیسحاق جەهانگیری ، شەش بەربژاری دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران بەتەوەری "ئابووری-کۆمەڵایەتی" کاتژمێر١٦ی ئەمڕۆ هەینی بەکاتی تاران لە سەداوسیمای ئێران بەڕێوە دەچێ و ڕاستەوخۆ بڵاو دەکرێتەوە.
دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران١٩ی مای ٢٠١٧ بەڕێوە دەچێ.