گرینگایەتی هەڵبژاردنی ئێران لە ئێراق و ناوچەکە
سەروکی توێژینەوەی ستراتژیکی ئێراق ڕایگەیاند : خەڵک و سیاسەتڤانانی ئێراقی و گشت ناوچەکە بە هەستیارییەکی باڵاوە ڕەوتی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەروک کۆماریی ئێران پێ وشوێن دەگرن.
دوکتور واسق هاشمی ئەمڕۆ دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی : لە ڕاپرسییەک کە لە خەڵک و کەسایەتییەکانی سیاسی کراوە دەرکەوتووە کە ئێراقییەکان بە هەستیارییەکی باڵاوە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران پێ و شوێن دەگرن.
هاشمی وتی : هەر ئەو جۆرەی کە ئێراقییەکان ماوەیەک لەمەوبەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکایان پێ وشوێن دەگرت و دواجاریش پرسی کۆپرسی لە تورکیایان بە هەستیارییەوە پێ وشوێن گرتبوو، ئێستا بە هەستیارییەکی زورترەوە هەڵبژاردنی ئێران پێ و شوێن دەگرن چونکوو ئێران دراوسێی ئێراقە و دوو وڵات هاوکارییەکی بەربڵاویان پێکەوەهەیە.
دوکتور هاشمی وتیشی : هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە ئاستی ناوچە، بەتایبەت لەلایەن وڵاتانی عەرەبی دەورووبەری کەنداوی فارس و تورکیا و وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکاش سەرنجی دراوەتێ، ئەمەی کە بەربژارێک لە هەڵبژاردنی ئێران سەربکەوێت کە بتوانێ پێش بە دووبەرەکی و پەرەسەندنی ناکۆکییەکان بگرێت و بۆ گەشەسەندنی پێوەندی نێوان وڵاتانی ناوچە هەوڵ بدات .