ئه‌یلوول 19, 2017 11:54 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە نیۆیۆرک

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی لە ئاستی کارناسان ئەمڕۆ سێ شەممە لە نیۆیۆرک بەڕێوە دەچێت .

محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران  ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە نێو کۆڕی پەیامنێران  لە نیۆیۆرک  وتی :  ئەگەر وەزیرانی  دەرەوەی تاقمی پێنج و یەک  دەرفەتیان هەبێت،  کۆمیسیۆنی هاوبەشی  هەنگاوی هاوبەش لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەش بەڕێوە دەچێت  .

هەرلەم حاڵەدا ماڵپەڕی  یەکێتیی ئەورووپاش  لەم بارەوە نووسی  :  کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە هەنگاوی هاوبەش  بە سەرۆکایەتی فێدێریکا  موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی  یەکێتیی ئەوروپا  و بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، چین،  فەرەنسا ،ئاڵمانیا، ڕوسیا ، بەریتانیا و ئەمریکا سبەینێ  چوارشەممە لە نیۆیۆرک بەڕێوە دەچێت  .

رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک   لە ژانیڤەری ساڵی 2016  چێبەجێ  کراوە   .

ئەمریکا بە جێبەجێ بوونی هەنگاوی هاوبەش، بەشێوەی جۆربەجۆر لەوان  پەسەند کردنی بایکۆتی نوێ بە بیانووی ساختەی  بنپێکرانی مافی مرۆڤ و پرسی مووشەکی،قەدەغەی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێران و گوشار خستنەسەر   ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ پشکنینی بەدەرلەهەنگاوی هاوبەش، لە ئاراستەی پێشێل  کردنی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی  هەنگاوی هەڵگرتووە  .

سەرپەیڤ