بەڕێوەچوونی کۆپرسی بۆ جیابوونەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق، سەقامی ناوچە تێکدەدات
زەید عیسا کارناسی پرسە سیاسییەکانی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پرێس تی وی وتی : کردەوەی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەڕ ێوەبردنی ڕیفراندۆم دەبێتە هۆی بێ سەقامی و گەشەی زۆرتری تیرۆریزم لە ناوچەکە دا .
موحسین ڕەزایی ، سکرتێری کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو کەسانە زانی کە بە نیازی ئاڵۆز کردنی ناوچەن.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق شەوی سێ شەممە ڕێزی گرت لە بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لەبەر داکۆکییەکانی لە هەولێر .
سیروان بارزانی پێداگری کرد داکۆکییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە جیابوونی هەرێمی کوردستان لە ئێراق دڵخۆشکەر بووە.
نتانیاهۆ بە جاران داکۆکی کردووە لە جیابوونی هەرێمی کوردستان لە ئێراق .
ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق سەرباری نەیارەتی جیهانی و کاردانەوەی توندی دەوڵەتی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لەسەر پێداگری مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو.
ئەم کارەی بارزانی بنپێکرانی دەستووری ئێراقە.
میدیاکانی ئێراقیش ڕایانگەیاند : هێزی پێشمەرگە هەڕەشەیان لە خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێراق کرد بوو کە ئەگەر لە ریفراندۆم بەشداری نەکەن، کۆچیان پێ دەکەن .