تشرینی یه‌که‌م 02, 2017 18:20 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران وعەمان پێوەندی باش وتایبەتیان پێکەوە هەیە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: پێوەندی ئێران وعەمان لە بواری سیاسی ، ئابووری وئەمنیەتی ناوچەیی دا نێزیک وباشە.

" محەممەد جەوادی زەریف " پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ دوشەممە لە پەراوێزی سەفەر بۆ مەسقەت وپاش دیدار لەگەڵ " سوڵتان قابوس" پاشای عومان لە ناو کۆڕی هەواڵنێران ، پێوەندی کۆماری ئیسلامی ئیران وعومانی تایبەت زانی  ووتی: پێوەندی دوو وڵات لە بواری سیاسی، ترانزیت ، وزەو هەروەها وتووێژەکانی ناوچەیی وئەمنیەتی ناوچەیی بەربڵاوە. وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دوابەدوای سەفەر بۆ عومان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە لە بارەی گوڕانکاریەکانی ناوچەیی ، دۆخی قەیرانی ناوچەو بەشە جۆربەجۆرەکانی ئابووری وهێڵی بوری گواستنەوەی گازی ئێران بۆ عومان وتووێژ دەکات. زەریف بە هاوکاریە باشەکانی بانکی  ئێران وعومان ئاماژەی کردو وتی: دوو وڵات لە بواری هاتووچوو، گەشتێاری سەلامەت ، گەشتێاری زیارەتی وگەشتێاری یش وتووێژی باشیان کردووە. وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵوێستی عومان لەهەمبەر کۆپرسیی جیا بوونەوەی هەڕێمی کوردستانی عێراق وتی: عومانیەکان هەڵوێستی وەکوو کۆماری ئیسلامی ئێرانیان هەیەو لەسەر پێویستی پاڕاستنی یەکپارچەیی خاک ولەبەرچاوگرتنی بنەمای یەکەمی یاسای بنەڕەتی عێراق کە لەسەر یەکیەتی نیشتمانی پیداگری دەکەن، جەختیان کرد. زەریف هەڵوێستی عومان لەبارەی پێویستی لەبەر چاو گرتنی بەرنامی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجامی هاوشێوەی هەڵوێستی ئێران زانی ووتی: بەگشتیی هەموو وڵاتان لەوان تاقمی پێنج کۆ یەک ویەکیەتی ئوروپا ، لەسەر پێویستی لەبەرچاو گرتنی بەرجام ووتووێژ نەکران لەسەری پشتیوانی دەکەن. وەزیری دەرەوەی ئیران ئەمڕۆ دوشەممە چووە مەسقەت ولەگەڵ یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عومان لە بارەی پێوەندی دوولایەنە ، ناوچەیی ونێودەووڵەتی وتووێژی کرد. 

سەرپەیڤ