زەریف: بێتوو بەڵێنشکێنی ئەمریکا لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەردەام بێت، بژاردەی جۆربەجۆرمان لە بەردەستدایە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بێتوو بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥) هەروا درێژەی هەبێ ، تاران بژاردەی جۆر بەجۆری لە بەردەمدایە، داوای لە عەرەبستانیش کرد پێداچوونەوەیەک بکات بە سەر سیاسەتە هەڵە و نادرووستەکانی لە ناوچەکەدا.
"محەممەد جەواد زەریف" لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلجەزیرە؛ بە ڕەخنە لە بەڵێشکێنییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە جێبەجێ کردنی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥) وتی؛ هەروا کە ئێران بەردەوام رایگەیاندووە، بێتوو ئەو بەڵێنشکێنییانەی ئەمریکا بەردەوام بێ، تارانیش بژاردە جۆر بەجۆرەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردەوە بنیاتنەرەکانی ئەمریکا دادەبەزێنێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بانگەشەی "دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سوودی ئەمریکا نییە، وتی: جگە لەوەی کە ئەم قسانە بە دوورن لە زانیارییەکەی درووست، دەبێ ئەوەشمان لەبیر بێ کە هەر ڕێککەوتنێک حەتمەن نابێ بۆ هەموو لایەنەکانی ئیدەئال و بێ کەم و کوڕی بێ.
زەریف وتی: هەر وا کە ژمارێک لە بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە بەدڵی ئێران نییە، ئەوە زۆر ئاساییە کە هەندێ بڕگەی ئەو ڕێککەوتنەیش بە دڵی ئەمریکا نەبێ ، بەڵام دەبێ ئەوەمان لە بیر نەچێ کە ئەوم ڕێککەوتنە ڕێککەوتنێکی دوولایەنە یان چەن لایەنە نییە بەڵکوو بەشێک لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە سەبارەت بەوە دوو ساڵ دانوستان کراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بێتوو ئەمریکا پێبەند بوونی خۆی بەو ڕێککەوتنە ڕابگەیەنێ، ئەم وڵاتە باروودۆخێکی باشتری دەبێ و ئەگەریش پێبەندی نەبێ، ئەوا ئیتر کۆمەڵگەی جیهانی بە هیچ لەونێ متمانەی بە وادە و بەڵێنەکانی ئەمریکا نامێنێ.
زەریف سەبارەت بە بەردەوام بوونی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانیش وتی: هەرچەن کە ئێران لانیکەم لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەردەوام ئامادەیی دەربڕێوە بۆ چارەسەر کردنی کێشە و ناکۆکییەکانی لەگەڵ عەرەبستان، بەڵام لایەنی سەعوودی هەرگیز هەنگاوێکی لەم بارەوە هەڵنەگرتووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی؛ ئێمە بۆچوونمان ئەوەیە کە پێوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان نابێ بەم چەشن و شێوەی ئێستا بەردەوام بێ، لەبەر ئەوەی کە بڕوامان وایە دەبێ ئێران، عەرەبستان و وڵاتانی د یکە لە ناوچە تەگبیری ئاوەزمەندانەیان هەبێ بۆ هاوکارییەکەی درووست و ڕێک و پێک بۆ بەهێزتر کردنی ئاسایش و ئەمنییەتی خۆیان نە لاواز کردنی.
زەریف وتی: ئێمە بڕوامان بەم مەسەلە هەیە کە هەڵوێستەکانی عەرەبستان لە کەنداوی فارس ئەرێنی نییە و بۆ نموونە دەتوانیین ئاماژە بکەینە سیاسەتەکانی عەرەبستان بەرامبەر بە قەتەر.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە نەیارەتی ئێران لەگەڵ پەلاماری ئێراق بۆ سەر کوەیت وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران سوور پێداگرە لە سەر پێویستیی پارێزرانی پاوەجێی و گرینگایەتی سنوورە ناسراوە نێودەوڵەتییەکان و خۆوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە، هەروا کە هەوڵ بۆ پارچە پارچە کرانی وڵاتانی ناوچەیش بە نایاسایی دەزانێ و لە سەر ئەو باوەڕەیە کە هەرچەشنە گۆڕدران لە سەوەری و دەسەڵاتدارێتیی وڵاتانی ناوچە بە زیانی ئاشتی و پاوجێی ناوچەکەیە.