دیدارو وتووێژی وەزیری نەوتی ئێران لەگەڵ وەزیری وزەی ڕوسیا لە مۆسکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i311009-دیدارو_وتووێژی_وەزیری_نەوتی_ئێران_لەگەڵ_وەزیری_وزەی_ڕوسیا_لە_مۆسکۆ
بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران و ئەلکساندر نۆڤاک ، وەزیری وزەی ڕوسیا لە مۆسکۆ چاویان بە یەکتر کەوت و سەبارەت بە ڕێگەکانی پەرەی هاوکاریی دوو وڵات وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2017 10:42 Asia/Tehran
  • دیدارو  وتووێژی  وەزیری نەوتی ئێران لەگەڵ وەزیری وزەی ڕوسیا لە مۆسکۆ

بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران و ئەلکساندر نۆڤاک ، وەزیری وزەی ڕوسیا لە مۆسکۆ چاویان بە یەکتر کەوت و سەبارەت بە ڕێگەکانی پەرەی هاوکاریی دوو وڵات وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بیژەن  زەنگەنە و ئەلکساندر نۆڤاک،  ڕۆژی چوارشەممە لەم  چاوپێکەوتنە  دا کە لە پەراوێزی  هەژدەهەمین  کۆبوونەوەی ساڵانەی وەزیرانی کۆگەی وڵاتانی بنێری  گاز لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو، پێوەندی نەوتی دوو وڵات لە گۆڕەپانی  پەرەی  مەیدانەکان و  دۆزینەوەی  نەوتیان لێک دایەوە  .

وەزیری نەوتی ئێران لەم  چاوپێکەوتنەدا باسی  هۆگری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بۆ پەرەی هاوکاری نەوتی لەگەڵ  ڕوسیا  .

وەزیری نەوتی ئێران و وەزیری وزەی ڕوسیا هەروەها  لەم وتووێژانە لەسەر گرینگایەتی  جێبەجێ کرانی بەرنامەی هاوکارییەکانی ئێران و ڕوسیا لە گۆڕەپانی وزە پێداگرییان کرد  .

وەزیری نەوتی ئێران  ڕۆژی سێ شەممە بەبەمەستی بەشداریکردن  لە کۆبوونەوەی وەزیرانی کۆگەی  وڵاتانی بنێری  گاز  سەردانی مۆسکۆی کرد  .

ئەم کۆبوونەوەیە  ئەمڕۆ چوارشەممە لە مۆسکۆ دەستپێکرا .

ئێران ، ئەلجەزایر، بولیوی ، میسر، گینەی ئیستوایی ، لیبیا، نیجریا، قەتەر ، ڕوسیا ، ترینیدا و توباگو ، ڤێنزۆئێلا و ئیمارات دوازدە  ئەندامی  سەرەکی ئەم کۆگەیەن.

هۆلەند، نەرویج، ئێراق، عومان و پرۆ و کۆماری ئازەربایجانیش ئەندامانی چاودێری کۆگەی وڵاتانی بنێری گاز دێنە ئەژمار.