قاسمی: ئێران بە دوای پاوەجێی ناوچەکەیە
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران یارمەتیی بە ئاشتی و دۆستایەتی، وەک هەوڵێک لەپێناو ئاسایش و پاوەجێی زۆرتر و خەبات دژی ترۆریسمی لەوێنەی گرنگترین ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زانیوە لە ناوچە دا .
" بەهرام قاسمی" ڕۆژی چوار شەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەفەزیۆن بە ئاماژە بە سەفەری ئەمدواییەی ناوچەیی" محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عۆمان و قەتەر وتی: ئەو سەفەرە لە چوار چێوەی پێوەندییەکانیی دڕاوسێیەتی و لێکدانەوەی دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچەیی ئەنجامی گرتووە .
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : لەم سەفەرە کۆمای مەسەلەکان لە دەڤەرەکانی ئابووری و سیاسی دوو لایانە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە لە وان مەسەلەکانی سوریا ، عێراق و یەمەن لەگەڵ اکربەدەستانی قەتەری و عۆمانی دەکەوێتە ەبر باس و ڕاوێژ. وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە لە چوار چێوەی ڕاویژەکانی بەردەوامی دوو لایانە و ناوچەیی ، سەردانی عۆمان و قەتەری کردووە .