زەریف: ئێران لە بواری مووشەکی دا هیچ بەرتەسکیەک قەبووڵ ناکات
وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە توانایی مووشەکی و بەرگری خۆی هیچ بەرتەسکییەک لەلایەن ڕۆژاواوە قەبووڵ ناکات.
محەممەد جەواد زەریف ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ بڵاو کراوەی ئەمریکایی نیوزڤیک لەسەر پێویستیی پاراستنی توانایی مووشەکی و بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگری کرد .
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە مووشەکەکانی بالستیکی ئێران بۆ هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی دانەڕێژراون وتیشی: تاقیکاری مووشەکیی ئێران بەنیشانەی بنپێکردنی ڕۆحی بەرجام نییە و ئەم تاقیکاریانە تەنیا بۆئامانجی بەرگریکارانەیە.
زەریف بە پێداگری لەسەر ئەمەی کە ئێران هیچکات بژاردەی چەکی ناڤۆکی پێ و شوێن ناگرێت پێداگری کرد : به ڵام ئێران بە پێی یاساکانی نێونەتەوەیی و ڕێککەوتنی ناڤۆکی بژاردەگەلێکی لەبەردەست دایە و لە وڵامی چوونەدەری ئەمریکا لەبەرجام، کەڵکی لێ وەردەگیردرێ.
زەریف لە وڵامدانەوە بەم پرسیارەکە ئایا وادەزانن ئەورووپا ئەگەر بێت و بەرجام تێک بچێت لایەنی ئەمریکا دەگرن؟ وتی : ڕێککەوتنی ناڤۆکی دوای ئەوە کرا کە هەموان زانییان ئەم ڕێگایە باشترین ڕێگایە.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد ئێران هێشتا سەبارەت بە وڵامی خۆی بەرامبەر حاڵەتی بنپێکرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بڕیاری نەداوە و و دوای لێکدانەوەی وڵامی لایەنەکانی دیکە لەوان لایەنە ئەوروپییەکان، بڕیاری شیاو دەگرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە داکۆکی تاران لە بەشار ئەسەدی سەروکی سوریا و داهاتووی سیاسی ئەم وڵاتەش وتی : تەنیا خەڵکی سوریا سەبارەت بە داهاتووی سیاسی وڵاتەکەیان بڕیار دەدەن.
زەریف سەبارەت بە هەڵوێستی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەش وتی : ڕژێمی ئیسرائیل لە ئێران وەک بیانوویەک بۆ پەرەخوازی، بنپێکردنی مافی گەلی فەلەستین و دەسڕاگەیشتن بە چەکی ناڤۆکی کەڵکی وەرگرتووە و ڕژێمی ئیسرائیل تەنیا وڵاتی خاوەن چەکی ناڤۆکی لە ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناڤینە.