تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 14:10 Asia/Tehran
  • رۆحانی : بەرژەوەندییەکانی بەرجام ناگەڕێنەوە دواوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەوەی بەرژەوەندییەکانی بەرنامەی تۆکمەی ناڤۆکی واتە بەرجام بۆ گەڕانەوە نابن، وتی : هیچ کەسێک لە جیهان لەوان سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناتوانێ بەرجام بگەڕێنێتەوە دواوە.

حەسەن روحانی  سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە لە ڕێ وڕەسمی دەستپێکرانی  ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆکان و ناوەندەکانی توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای وڵات لە زانکۆی تاران وتی  : ئەو کەسەی کە پەیمان بن پێ دەکات ، ئیعتباری خۆی بن پێ دەکات بەڵام ئێران ڕێگەی  دروستی هەڵبژاردووە و لە سەر بەڵێنی خۆی   وەستاوە  .

روحانی بەرجامی بە سەرکەوتنی  ئەخلاقیی ئێران لە بواری کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژی  ئاشتیانەی ناڤۆکی  وەسف  کرد و وتیشی : هەتا بەر لە بەرجام ،  هەندێ کەس دەیانگوت  چالاکی ناڤۆکیی ئێران  نایاساییە  و ئێران مافی پیتاندنی  نییە  بەڵام ئێستا  ئەم تەکنۆلۆژییە  لەباری مافەوانی و هەروەها بەبڕوای ڕێکخراوی نەتەوەکان تەکنۆلۆژیەکی ڕەوایە.

 سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد  :  ئەگەر وڵاتێک بیەوێ  دەست درێژی  بکاتە سەر ئێران ، کۆماری ئیسلامیی ئێران دیسان لەبەرامبەری دا سەردەکەوێت  .

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک  لە ژانیڤەری ساڵی 2016ەوە  جێبەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەموو کات لە جێبەجێ کردنی بەرجام بەڵێنی خۆی بن پێکردووە.

سەرپەیڤ