تشرینی یه‌که‌م 08, 2017 12:38 Asia/Tehran
  • شاندێکی دیپلۆماسیی ئێران بە مەبەستی پێ و شوێن گرتنی ڕێککەوتنە دووقۆڵیەکان گەییشتە کابۆل

سەیید عەبباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی و نێونەتەوەیی، موحەممەد ئیبراهیم ڕەحیم پوور جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ئاسیاو ئەقیانووسییە و ڕەحیم مەیدانی جێگری وەزیری وزە بۆ کاروباری ئاوو زێراب لە قەواخی شاندێکی دیپلۆماسی دا بە مەبەستی پێ و شوێنگرتنی ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەکان لە گەڵ ئەفغانستاندا ئێوارەی ڕۆژی شەممە گەییشتنە کابۆلی پێتەختی ئەو وڵاتە.

ئێران و ئەفغانستان بۆ ئامادە کردنی بەڵگەنامەیەکی هاوکاریی درێژماوە لە نێوان خۆیاندا پێنج لێژنەی هاوبەشیان پێک هێناوە. پێکهێنرانی ئەم پێنج لێژنەیە لە گەشتە یەک ڕۆژەکەی موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کابۆل لە حەوتەمی مای ئەمساڵ بڕیاری یەکجاریی لە سەر درا.

گەشتەکەی ئەمڕۆی شاندەکەی ئێران بۆ کابۆل لە درێژەی ڕاپەڕێندرانی دەرەنجامی باسەکانی ئەم لێژنەیە لە ئاراستەی ڕێککەوتنە بەراییەکەیە.

بایی سات و سەودا ئابوورییەکانی نێوان ئێران و ئەفغانستان لە ساڵێکدا زیاتر لە ملیاردێک و دووسەد ملوێن دۆلارە.

سەرپەیڤ