زەریف : ئێران وڵامێکی شیاو بە ئەمریکا ئەداتەوە
وەزیری درەەوەی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتی خۆی لە ناوچە بە دوور لە پروپاگەندەی کەسانی دیکە پێ و شوێن دەگرێت .
موحەمەد جەواد زەریف ڕۆژی یەکشەممە لە کۆڕی پەیامنێراندا لە تاران وتیشی : دوای ئەوەی کە دۆناڵد تڕەمپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا سیاسەتی ئیستراتژیکی خۆی سەبارەت بە ئێران و بەرنامەی کۆهەنگاو بەرجام ڕابگەینێ ، کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی شیاودا وڵامێکی شیاو ئەداتەوە . تڕەمپ وێڕای ڕەخنە گرتن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک بڕیارە 12 ئوکتوبر بڕیاری خۆی سەبارەت بە بەرجام و هەروەها ئیستراتژی گشتداگری ئەمریکا لە هەمبەر ئێران ڕابگەینێ . دەرفەتی دیاریکراوی نەوەد ڕۆژەی پشتڕاست کردنەوەی پێبەندیی ئێران بە بەرجام لە لایەن دەوڵەتی تڕەمپەوە 15 ئوکتوبر کۆتایی پێی دێ . وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ماویەەکی زۆؤە لە سیاسەتە هەڵەکانی ڕەنج دەبات وتیشی : ئێران هۆکاری سەقام و بەرەنگار بوونەوەی تێڕۆڕیستانی تەکفیری لە ناوچە بووە و سیاسەتی خۆی لەو چوارچێوەیە دا درێژە پێی ئەدات و بۆ وڵاتانی دیکەی جیهانیش ڕاستیەکانی ناوچە خەریکە ڕوون دەبێتەوە . زەریف وەبیریشی هێنایەوە : ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە دوای فرۆشتنی چەک و چوڵی زۆرترن بە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینن و لە هەمان چوارچێوەدا بڕێک لە سیاسەتەکانیان پێی و شوێن گرتووە کە ئەو پرسە جگە لە خەسار و زیان بۆ خۆیان ئەمریکا و ناوچە شتێکی بە دواوە نابێ . وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتەکانی خۆی لە هەمبەر پاراستنی مافی نەتەوەکەی پێ و شوێن دەگرێ .