سەرلەشکەر جەعفەری: هەڵوێستی دیپلۆماتیک و بەرەڤانیی ئێران هەر یەکێکە
فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران وتی: هەڵوێستی دیپلۆماتیک و بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر یەکێکە هەرچەن ڕەنگە شێوازی دەربڕینیان جیاواز بێ.
سەردار سەرلەشکەر پاسدار محەممەد عەلی جەعفەری" شەوی سێشەممە لە کۆبوونەوەی هەواهەنگیی بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی چلەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە تاراندا وتیشی: هەواهەنگی لە هەموو ناوەند و سیستەمە حکومییەکانی ئێران بۆ دەربڕینی هەڵوێست دژ بە دوژمن و دوژمنایەتیی دوژمنان دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئارادایە.
فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە هەنگاوی شیمانەیی ئەمریکا دژ بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و ئەندامانی گرووپی پێنج کۆ یەک رایگەیاند: توانایەکی باش لە بواری سیاسی، بەرەڤانی و کۆمەڵایەتی ئێراندا بەدی دەکرێ بۆ وەڵام دانەوەی هەنگاوی شیمانەیی ئەمریکا و هەڵوێستی وەزارەتی دەروە و لایەنی بەرەڤانی و ئاسایشیی ئێران هەر یەکێکە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیارە ١٢ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ جگە لە ڕاگەیاندنی بڕیاری خۆی سەبارەت بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ، ستراتژیی وڵاتەکەی بۆ جێبەجێ کردنی هەنگاوی نوێ دژ بە ئێران بەتایبەت سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕابگەیەنێ.
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەم کۆبوونەوەیەدا بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە توانای بەرەڤانیی ئێران بۆ دانوستان نابێ وتی: ڕۆژاواییەکان ئەم مەسەلەیە باش دەزانن و لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیشدا بە تەواوەتی ڕوون و ئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە توانای بەرەوڤانیی خۆی دانوستان ناکات.
ناوبراو جەختی کرد: ئەو وڵاتانەی کە بۆ فرۆشتنی چەک و چۆڵ و کەرەستەی جەنگی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، ئەم ناوچەیانە کردووە بە هەمماری بارووت، ئەوانە دبێ وەڵامدەر بن و سیاسەتەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بگۆڕن.