زەریف: توئیت نووسین دادی ترەمپ نادا
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کەڵک وەرگرتن لە ئامرازگەلی گرینگی پەیوەندی، پێویستی بە وردبینی و هەست بە بەرپرسایەتی کردنی قورس هەیە.
محەممەد جەوادی زەریف دوێنێ سێ شەممە لەوتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەفزیۆن، بەئاماژە بە توئیتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، وتی: بەرلە روون بوونەوەی ڕاستییەکان، توئیت دانان ، یارمەتیدەر نییە بۆ کەشی مەنتقیی بڕیاردان.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەچەند مانگی ڕابردوودا بۆ ڕەخنەگرتن لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) و ئێران لە کەشی سایبری بۆ وێنە کەڵکی وەرگرتووە.
هەڕەشەو گوڕەشەی توئیتەریی دۆناڵد ترەمپ لە بەرجام و ژمارێک لایەنگری ئەمریکیی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، بەرەوڕووی ڕەخنەوگازندەی زۆر بووەتەوە لە ئەمریکادا.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها بڕیارە سبەی پێنج شەممە١٢ی ئۆکتۆبر جگە لە ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی لەمەڕ بەرجام، ستراتژیای وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی کردەی نوێ لەدژ ئێران بۆ وێنە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕابگەیێنێ.