وەزیری دەرەوەی ئێران : تۆمەت دان، هەڕەشە و بێ ڕێزی کردن هیچکات نابێتە هۆی ترساندنی ئێرانییەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران، قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا بە دژی ئێران و بەرجامی بە بێ بنەما زانی و پێداگری کرد : تۆمەت لێدان و هەڕەشە و بێ ڕێزی کردن هیچکات نابێتە هۆی ترسانی ئێرانییەکان .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف شەوی شەممە لەنێو تویتەرەکەی دا نووسی هەموان دەزانن کە دۆستایەتی ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەبەر فرۆشتن بە کەسانێک بوو کە زۆرترین نرخ پێشنیار بکەن .
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : جێی سەرسووڕمان نییە کە لایەنگرانی وتاردانی بێ بنەمای ترەمپ سەبارەت بە ئێران هەمان مەتەرێزی دیمۆکراسی لە کەنداوی فارس واتە عەرەبستانی سعودی ، ئیمارات و بەحرەینن.
محەممەد جەواد زەریف وتیشی : لە ئەنجام دا ترەمپیش هەروەکوو ئەوانی تر لەمە تێ دەگات کە ئەم هەڕەشانە و تۆمەتەکان بە دژی گەلی ئێران بێ قازانجە و ناتوانێ ئەم گەلە بترسێنێ.
دوای چەند حەوتە پڕۆپاگەندە و هەرانانەوەی میدیایی، کۆشکی سپی ڕ ۆژی هەینی ڕاپۆری ستراتژی بەناو تۆکمەوتەواو و نوێی سەرۆکی ئەمریکای سەبارەت بە ئێران و ڕێککەوتنی ناڤۆکی واتە بەرجام بڵاو کردەوە و چەند کاتژمێر دوای ئەوەش دوناڵد ترەمپ لە وتاردانێک دا ، پەردەیەکی تر لە دوژمنایەتی بە دژی گەلی مەزنی ئێرانی هەڵدایەوە .
سەرۆکی ئەمریکا بە تۆمەتبار کردنی دیسانەوەی ئێران بە بنپێکردنی بەرجام و وتاردانی بێ بنەمای بە دژی ئێران وتی : بەرجام خراپترین ڕێککەوتنی مێژووی ئەمریکایە و هەر کات پێویست بێت کۆتایی دێنێ بەم ڕێککەوتنە .
ترەمپ هەروەها باسی بایکۆتی نوێی کرد بە دژی ئێران .
هەڵوێستی ترەمپ بەرەوڕووی ناڕەزایەتی توندی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی و کۆڕەسیاسی و میدیاییەکان بووەوە.