تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 13:15 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهییان : سپا دڵی زیندووی ئێرانە

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە قسەکانی دوژمنکارانەی ترەمپ دژی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت : سپا دڵی زیندووی ئێرانە.

حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهییان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ، ڕۆژی شەممە لە توییتێڕەکەی دا داوای لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد کە وڵاتەکەی نەگەڕێنێتەوە بۆ چاخی دڕندایەتی.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش شەوی یەکشەممە پێی داگرت: ئەمڕۆکە ئێرانییەکان بە ژن و پیاوو پیرو لاوەوە هەرهەموو سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامین.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێڕەکەی دا نووسی: ئێرانییەکان هەر هەموو بەوپەڕی هێزمەندییەوە شان بە شانی ئەو کەسانە وەستاون کە لە ئێران و ناوچەکە لە بەرامبەر دەست درێژکاری و تیرۆردا بەرەڤانی دەکەن.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی شەممە بەبێ سەرنجدانی ئەو هەشت ڕاپۆرتەی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی کە تیایاندا پێ لە سەر پێبەند بوونی ئێران بە هەنگاوی هاوبەش داگیراوە، ڕایگەیاند: پێبەند بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پشتڕاست ناکاتەوە.

یەکێتیی ئەورووپا دوای ئەو.ڕادەربڕینانەی ترەمپ ڕایگەیاند: هەروەکوو ڕابردوو بە تەواوی پشتگری لە هەنگاوی هاوبەش دەکات.

ترەمپ هەروەها وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشەی پڕوپوچی دژی گەلی ئێران، بانگەشەی پشتگیریی تاران لە تیرۆریزمی کرد و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی  کە ڕۆڵێکی کاراو بنەمایی لە خەباتی دژی ئەو تیرۆریستانەی سەقامگرتووی عێراق و سووریا هەیە کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانییان لێ دەکرێت، خستە پێڕستی بایکۆتە تازەکانیەوە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ خەباتی دژی تاقمە تەکفیری_ تیرۆریستییەکان لە عێراق و سووریا بە پێی داخوازیی فەرمیانەی ئەم وڵاتانە یارمەتیی موستەشارییان پێ دەگەیەنێ و دیارە ئەمەش کردەوەیەکە کە قەت ترەمپ حەزی پێ ناکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک وەسفکردووەو داوای تێکدانی دەکات، دیارە ئەمەش بڕیارێکە کە بەرەوڕووی ڕەخنەی بەرفراوانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەوانە لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکە واتە (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمان) و تەنانەت زۆرێک لە کاربەدەستانی ئەمریکاش بووەتەوە.

سەرپەیڤ