عەراقچی: ڕەفتارەکانی ئەمریکا بەرامبەر بەرجام قەبووڵناکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i312910-عەراقچی_ڕەفتارەکانی_ئەمریکا_بەرامبەر_بەرجام_قەبووڵناکرێت
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ، ڕەفتارەکانی ئەمریکا بەرامبەر بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (بەرجام)ی بە ڕەتکراوە زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 09:47 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ڕەفتارەکانی ئەمریکا بەرامبەر بەرجام قەبووڵناکرێت

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ، ڕەفتارەکانی ئەمریکا بەرامبەر بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (بەرجام)ی بە ڕەتکراوە زانی .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری رادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران، " عەبباس عەراقچی"جێگری مافەوانی و نێو دەوڵەتی وەزیری دەرەوەی  کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی چەکداماڵینی ناڤۆکی لە مۆسکۆ بەڕەخنە گرتن لە هەڵس وکەوتی دەوڵەتی ئەمریکا لەگەڵ بەرجام وتی:ئەمریکا ئەرکەکانی خۆی لە بەرجام دا جێبەجێناکات و ڕوح و دەقی ئەو ڕیککەوتنەی لە برگە گەلێک دا بنپێکردووە .

 عەراقچی بە باسکردنیی نموونە گەلێک لە حاڵەتەکانی بنپێکردن و پەیمانشکینییەکانی ئەمریکا لە بەرجام بەڕاشکاوی وتی: بە گوێرەی برگەکانی ٢٦، ٢٨، ٢٩ بەرجام، ئەمریکا ئەرکمەند بووە ئەو ڕیککەوتننە هاوڕێ لەگە: نیاز پاکی و لە کەشێکی بنیاتنەر جێبەجێکات و لەهەر کردەوەیەک کە ببیتە هۆی خەوشێندرانی قازانجەکانی ئێران لەمەڕ نەهێشتنەوەی بایکۆتەکان خۆببوێری کات، بەڵام تا بە ئێستا واشنگتۆن بە گوێرەی ئەو برگەیانە هەنگاوی هەڵنەگرتووە . 

جێگری  وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: هەموو قسەکان و هەڵوێستەکانی " دۆنالدترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی بەرجامە و تێکدەری بەلگەنامەیەکی نێو دەوڵەتییە . 

عەراقچی بە باسکردنی ئەوەی کە ئێران برگە بە برگە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێبەجێکردووە و ئاژانسی نێو دەولەتی وزەی ناڤۆکی یش ئەو بابەتە پشت ڕاست دەکاتەوە جەختیکرد: هیچ ئیمکانیک بۆ وتوویژیی دیسانەوە لەبارەی بەرجام و ویان پەیوەسبوونەوەی بابەتەکانی تازە و لە پەراوێز دا بەو لە ئارا دا نییە .  ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ جێبەجێکراوە  بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکی لە ئەندامانی ئەو گرووپە بەردەوام لەمەڕ جێبەجێکردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکات .

" دۆناڵد ترەمپ" ١٣ ئۆکتۆبر بە بێ سەرنجدان بە هەشت ڕاپۆرتی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە لەوان دا پێبەندی ئێران بە بەرجام پشتڕاست کراوەتەوە، ڕایگەیاند پێبەندی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش تەیید ناکات .