تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 18:03 Asia/Tehran
  • زەریف: هاریکاریی ئێران لەگەڵ وڵاتان داڕێژراو لەسەر بنەمای

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تایبەتمەندیی ڕوونی ئێران لە هاریکاریی لەگەڵ وڵاتانی ڕوو لەگەشە، ڕێزدانان بۆ بەرژەوەندییە بەرامبەرەکان و ڕوانگە ونیگای بەرژەوەندیی و سوود بۆ هەمووانە.

محەممەد جەوادی زەریف ئەمڕۆ دووشەممە لە سێزدەهەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و ئەفریقای باشووری لە پرتۆریا، وتی: تاران لەپێناو گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان، بەگوێرەی پرەنسیپە ناسراوە جیهانییەکان لەوان، ڕێزگرتن لە مافی سەروەریی و چارەنووسی سیاسی وڵاتان، کارنامەیەکی ڕوونی هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، وێڕای ڕێزگرتن لە داکۆکیی ئەفریقای باشوور لە هەوڵەکانی ئێران بۆ دەسڕاگەیشتن بە تەکنۆلۆژیای ئاشتیانەی ناڤۆکی و دانوستانە ناڤۆکییەکان لەگەڵ دەسەڵاتەکانی جیهان، وتی: لێبڕاویی دوو وڵات لە بەڕێوەبردنی ڕێک و پێکی کۆمیسیۆنی هاوبەش و لیژنە سیاسییەکان واپێشان ئەدات، تواناو پتانسێلی زۆر لەئارادایە بۆ هاوکاریی لەبواری جیاجیای تایبەتی و حکومەتیی ئێران و ئەفریقای باشوور.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران، ئاماژەی کردە ئیمزاکرانی شەست سەنەدی هاوکاریی لەنێوان تاران و پرۆتۆریا لەساڵانی ڕابردووداو وتی: دانەمەزرانی پەیوەندییە بانکییەکان بەتایبەت لەمەڕ پەیوەندیی کارگوزاریی ، گرینگترین لەمپەر بووە لەبەردەم هاوکاریی کەرتە تایبەتییەکانی دوولایەن کە هیوادارین ئەفریقای باشوور هەنگاوێکی بەرز بنێت لەئاراستەی گەشەپێدانی هاوکاریی کەرتە تاریبەتییەکان لەوبارەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: ئێران و ئەفریقای باشوور هەردەم لەمەڕ پرسە گرینگەکانی جیهان لەوان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، پێش گرتن بە تایفی خوازی و جودایی خوازی، نیگای ڕەخنەگرانە بەرامبەر ستانداردە دووفاقییەکان لەبواری مافی مرۆڤدا، پێویستیی پێداچوونەوە بە داڕشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و پرسگەلی گرینگی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەوان سووریا، ئێراق و فەلەستین، خاوەن خاڵی هاوبەشی زۆرن.

سەرپەیڤ