زەریف: ئەمریکا قازانجی خۆی لە فرۆشتنی چەک دا دەبینێ
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئیران دیسان سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەی ستراتژیکیی ڕۆژاوای ئاسیای دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.
"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی دووشەممە لە تویتەرەکەیدا نووسی: بە پێچەوانەی ئەمریکا کە قازانج و بەرژەوەندیی خۆی لە کێشە و ئاڵۆزی ناوچەکەدا دەبینێ بۆ ئەوەی بتوانێ چەکی زیاتر بفرۆشی، ئێران پاڵپشتی دەکات لە دانوستانی نێوان دراوسێکانی.
وەزیرەی دەرەوەی ئێران هەروەها لە تویتێکی دیکەدا سەبارەت بە سەفەری خۆی بۆ ئەفریقای باشوور ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئامانج لە سەفەرەکەی بۆ ئەفریقای باشوور پەرەپێدانی پێوەندیی لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقاییە.
زەریف پێی داگرت: هاوڕێ لەگەڵ لێژنەیەکەی باڵای ئابووری لەوان کۆمپانیاکانی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو لە کەرتی نادەوڵەتی و بە مەبەستی پەرەپێدانی پێوەندییەکان سەردانی ئەفریقای کردووە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی یەکشەممە بە مەبەستی بەشداری لە سێزدەهەمین کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریی ئابووری ئێران و ئەفریقای باشوور و دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە گەیشتە پێرتۆریا.
وەزیری دەرەوەی ئێران پاش ئەفریقای باشور بەرەو ئوگاندا و نیجێر وەڕێ دەکەوێ تا لەگەل کاربەدەستانی ئەم وڵاتانەیش دیدار و تووێژی هەبێ سەبارەت بە هاوکاریی دوولایەنە و ڕووداو و گۆرانکارییەکانی ناوچە و جیهان.